
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥/ ٩/ ٢٠٢٥ لە یەکەم ڕۆژی دیداری کوردناسیدا، كە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی ڕێكیخستبوو، پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، وتەیەكی بە ناونیشانی (پێویستیی عیرفان و تەزکیە بۆ ڕۆژگاری ئێستا و نەوەی تازە)، پێشكەش كرد، تێیدا ئاماژەی بە گرنگیی جیهانی عیرفان و پایەكانی تەزكیەی لە ژیانی ئەمڕۆدا و كاریگەریی لەسەر چاندنی بەها باڵاكان لای گەنجان كرد.
شیاوی باسە لە دیدارەكەدا چەندین وتار و پانێڵ لەسەر شوناسی کورد، هونەر، سۆفیگەری و هۆنراوە بۆ زیندووهێشتنەوەی کلتووری کوردیی پێشکەشکران.
تێبینی: بە سوپاسەوە، وێنەكان لە پەڕەی فەرمیی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی لە فەیسبووك وەرگیراون.



