له نێوان جیهانی واقیعیی و جیهانی گریمانه‌ییه‌دا كامیان براوه‌ی ململانێكه‌یه؟!

د. یه‌حیا عومه‌ر ڕێشاوی – مامۆستای زانكۆ
ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تیی له (2) جیهاندا ده‌ژیی: جیهانێكی واقیعیی و به‌رجه‌سته‌و جیهانێكی ئینته‌رنێتیی و گریمانه‌یی، ئه‌و دوو جیهانه هه‌ندێك جار ته‌واوكاری یه‌كترن و ئه‌وه‌ی له جیهانی واقیعیدا ده‌گوزه‌رێت، ده‌گوازرێته‌وه بۆ دونیا گریمانییه‌كه، به پێچه‌وانه‌وشه‌وه مرۆڤه‌كان هه‌ندێك جار له جیهانی گریمانه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ جیهانه واقیعییه‌كه، هه‌ندێك جاریش له نێو ئه‌م دووجیهانه‌دا به‌ریه‌ككه‌وتن دروست ده‌بێت و ده‌گاته ڕاده‌ی ململانێ و كێبڕكێی توندی نێوان یه‌كدی و هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت له هه‌ژموون و كاریگه‌ریی ئه‌وی دی كه‌م بكاته‌وه.
مرۆڤایه‌تی قۆناغ به قۆناغ له جیهانی واقیعیه‌وه به‌ره‌و جیهانی گریمانه‌یی هه‌نگاوی ناوه‌و له شیوازه سه‌ره‌تاییه‌كه‌ی – كه خۆی له فیلم كارتۆنی ساده‌و فیلمه‌كانی خه‌یاڵی زانستیی و دراما سینه‌ماییه‌كاندا خۆی ده‌بینییه‌وه – به‌ره‌و شێوازی باڵاتر هه‌نگاوی ناوه. واته پانتایی جیهانی گریمانه‌یی سه‌ره‌تا ته‌سك و دیاریكراو بوو، به گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆجیای میدیایی و شێوازه‌كانی دیكه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا پانتاییه‌كه به خێراییه‌كه‌ی شێتانه فراوانتر ده‌بێت. هه‌ربۆیه تا پانتایی جیهانی گریمانه‌یی فراوانتر بێت ئه‌وا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جیهانه واقیعییه‌كه دروست ده‌كات و سنورداتری ده‌كات، به پێچه‌وانه‌شه‌وه تا جیهانه واقیعییه‌كه فراوانتر بێت، ئه‌وا پانتایی جیهانه گریمانه‌ییه‌كه ته‌سكتر ده‌بێته‌وه.
دیاره ئه‌م جیهانه گریمانه‌ییه په‌یوه‌سته به په‌یدابوونی ئینته‌رنێت و گه‌شه‌كردنی میدیای نوێ وسه‌رجه‌م ئه‌و داهێنانانه‌ی كه مرۆڤایه‌تی گه‌یانده قۆناغێكی پێشكه‌وتوو له بوون و ژیانكردن له فه‌زایه‌كی گریمانه‌یی و دروستكراودا، گروپه سۆشیالمیدیاییه‌كان و فه‌زای ئینته‌رنێتیی و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و میتاڤێرس و زیره‌كی ده‌ستكردو سه‌رجه‌م شێوازه‌كانی دیكه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر فراوانبوونی ئه‌م جیهانه گریمانییه‌و هه‌ڵكشانی كاریگه‌رییه‌كه‌ی.
زۆر جار ئه‌و پرسیاره ده‌وروژێرنێت كه ئایا كامیان ئه‌وی دیكه‌یان دروست ده‌كات؟ ئایا ئێمه له جیهانیی واقیعییدا كارێك ده‌كه‌ین و پاشتر بۆ جیهانه گریمانه‌ییه‌كه‌ی ده‌گوازینه‌وه؟ یاخود نه‌خێر ئێمه له جیهانی گریمانه‌ییدا بابه‌تێك تاقی ده‌كه‌ینه‌وه‌و پاشتر بۆ جیهانه واقیعیه‌كه‌ی ده‌گوازینه‌وه؟ یاخود ده‌كرێت پرسیاره‌كه به شێوازێكی دیكه بكه‌ین. داخۆ ئه‌وه جیهانیی گریمانه‌ییه جیهانی واقیعی دروست ده‌كات؟ یاخود ئه‌وه جیهانه واقیعیه‌كه‌یه جیهانێكی گریمانه‌یی ده‌خوڵقێنێت و به گریمانه‌یی تێیدا ده‌ژین؟
ئه‌وه‌ی ڕوونه له‌م پرسه‌دا ئه‌و فه‌زا گریمانه‌ییه كه رۆژ به ڕۆژ پانتایی و كاریگه‌ریییه‌كه‌ی به‌رفراوانتر ده‌بێت و هه‌موان به ویست و به بێ ویست تێكه‌ڵ به‌و جیهانه ده‌بن و به ده‌ربڕێنی هه‌ندێك له توێژه‌ران ده‌بنه (هاوڵاتی ئه‌و هه‌ساره گریمانه‌ییه)، ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو به‌ره‌و ئه‌وه ده‌نێت كه بۆ هه‌موو شت ناچاره تێكه‌ڵ به جیهانه گریمانه‌ییه‌كه ببێت و (پاسۆرد)ی چوونه ژوره‌وه فێر ببێت و له نێو هۆبه و ژوور‌و به‌شه جیاجیاكانیدا هامۆشۆ بكات !
ئه‌مڕۆ كایه جیاجیاكانی ژیانی مرۆڤایه‌تی كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا كایه‌ی واقیعیین، به‌هۆی گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆجیاوه خه‌ریكه ده‌بنه كایه‌ی گریمانه‌یی، بۆ نموونه:
ئه‌م نموونانه‌و ده‌یان نموونه‌ی تر به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژموون و كاریگه‌رییه‌ی كه جیهانی گریمانه‌یی دروستی كردووه‌و داهاتووش له هه‌گبه‌یدا دنیایه‌ك نهێنیی له نێو خۆیدا حه‌شار داوه.