
ڕۆژی شەممە، ١٥ـــ٠٢ـــ٢٠٢٥، لە شاری كەركوك، بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی بە وانەیەك لەژێر ناونیشانی ”ضوابط الإفتاء في المستجدات” بەشداریی لە دیداری “فەتوا و لێهاتوویی موفتییەکان لە عێراق” كرد.
تێیدا ئاماژەی بە پێشمەرجەکانی فەتوا کرد لە سێ ڕەهەندەوە: ڕەهەندی مەرجەکانی پێکهێنەری موفتیی; ڕەهەندی کارامەیی و ئەرکی موفتیی و ڕەهەندی بابەتی فەتوا.
شیاوی باسە، دیدارەكە سێهەمین جارە ساز دەكرێت و بە سەرپەرشتیی دامەزراوەی_مرۆیی_ئەلعەتا، لەلایەن #مؤسسة_البصيرة_للدراسات_الشرعية لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی “فەتوا و لێهاتوویی موفتییەکان لە عێراق”، ڕێكخرابوو.