مۆڵەتنامەی زانستە ئیسلامییەکان لەلایەن د.صەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بە کۆمەڵێک لە فێرخوازان بەخشرا.
دوێنی ٢٧/١/٢٠٢٥ لەشاری سلێمانی لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، مۆڵەتنامەی زانستیی (الإجازة العلمية)ی لە زانستە ئیسلامییەکاندا بەخشرایە کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەڕێز بە ناوەکانی (عمر صلاح حميد، جيهاد بختيار علي و أيوب ئاودير رضا)، کە لەلای بەڕێز «پڕۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی» سەرۆکی سەنتەر وانەکانیان خوێندوە و سەرکەوتوو بوون و لە لایەن بەڕێزیانەوە مۆڵەتنامەیان پێ بەخشرا.
بە ناوی ستافی سەنتەری زەھاوییەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی فێرخوازان دەکەین و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین بۆ خزمەتی کۆمەڵگاکەمان.