چالاكیهەواڵ

دیداری ناساندنی گۆڤاری “ئاڵای ئیسلام” و یادێك بۆ پڕۆفیسۆری كۆچكردوو “د.ئازاد عەلی ئیسماعیل” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ، شەممە 25/1/2025، لە شاری سلێمانی لە هۆڵی “هۆتێل های کریست”، دیداری ناساندنی گۆڤاری “ئاڵای ئیسلام” و یادێك بۆ پڕۆفیسۆری كۆچكردوو “د.ئازاد عەلی ئیسماعیل” ڕێکخرا، كە كۆمەڵێك نوسەر و ڕووناكبیر و ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی، حكومی، كەسایەتی ئەكادیمی، زانا و مامۆستایانی ئایینیی و كەسوكاری پرۆفیسۆر ئازاد ئامادەی بوون.

 لە سەرەتای دیدارەکەدا وتەی لیژنەی ئامادەكاری كۆبەندی گۆڤارەکە لەلایەن بەڕێز م. عەبدوڵڵا گەڵاڵی خوێندرایەوە،

پاشان گرتەیەكی دیكۆمێنتاریی خرایەڕوو، كە تێیدا وردەكاریی كارەكە خرایەڕوو،

دواتر بەڕێز د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگای سلێمانی وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی کرد بە  بەهای ئەم كارە ناوازەیە، سوپاسی ئامادەكارانی و سەنتەری زەهاویی كرد.

پاشان  پ.د. سەباح بەرزنجی، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، وتەیەکی  پێشکەشکرد و تێیدا تیشكی خستەسەر دیدگای فراوانی هەڵسورێنەرانی و كارایی و كراوەیی سەرنووسەرانی گۆڤارەكە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە گۆڤارەکە مێژوویەكی پرشنگدار و پڕ لە شانازییە و تیشکی خستەسەر ڕەهەندو لایەنەکانی چڕبیریی لە ژمارەكانی گۆڤارەكە و ناوەرۆكەكانی شیكردەوە. هەروەها یادی پڕخێری پڕۆفیسۆری كۆچكردوو “د.ئازاد عەلی ئیسماعیل”ی كرد و ئاماژەی بە خەسڵەتە بەرزە ئەخلاقی و زانستییەكانی کرد.

لە كۆتایی مەراسیمەكەدا، خەڵاتی زەهاوی بەخشرایە ڕێكخەرانی كۆبەندەكە و سەرنووسەرانی گۆڤارەكە و كەسوكاری د. ئازاد عەلی.

شایەنی باسە، گۆڤاری “ئاڵای ئیسلام”، كە لە سێ بەرگدا چاپکراوە، پێشکەشی بەشداربووان کرا  و یادی پڕۆفیسۆری كۆچكردوو “د.ئازاد عەلی ئیسماعیل” بەرز ڕاگیرا، كە ئەندامی دەستەی گشتیی زەهاوی بوو و ماوەی پێنج ساڵ سەرنووسەری گۆڤارەكە بووە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply