چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی كۆڕێك لەبارەی ئایەتەكانی میراتییەوە ڕێكدەخات

ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠/ ١٢/ ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی، ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز د.شازاد جەمال جەلال، بە ناونیشانی (خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ئایەتەکانی میراتیی)، ساز کرد.

تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر ڕێساكانی دابەشكردنی میراتی تێڕوانینێكی نوێی بۆ دابەشكردنی میراتی و ئەو ئایەتە پیرۆزانە خستەڕوو كە ئەو بابەتەیان ڕوونكردووەتەوە.

 پاشان باسی چەند نموویەكی كرداریی كرد لەو بارەیەوە..     

لە كۆتاییدا بەشداربووان بە تێچێن و پرسیار و بەشداریکردنیان وەڵامی بەڕێزیان دایەوە و گفتوگۆی گەرم هاتەئاراوە و چەند ڕەهەندێكی جیاوازی بابەتەکە خرایە بەر باس.

شیاوی باسە بەشدابووان هیوایان خواست گرنگیی زیاتر بە كرانەوە و ئەو باسانە بدرێت كە شیاوی قسەلەسەركردن و لێكدانەوەی زیاترن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply