زانکۆی کۆیە سوپاس و پێزانینێک ڕاستەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی دەکات، کە لە
بەرواری٢ / ١١ / ٢٠٢٤ بەشداریی لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی پ.د.ئازاد عەلی ئیسماعیل کرد.
شیاوی باسە، مەراسیمەكەی زانکۆی کۆیە بە دروشمی “خەرمانێک لە زانست، دەریایەک لە هێمنی” مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی کۆچکردوو “پ.د ئازاد عەلی” ڕێكخرابوو.
ئەمڕۆ بەرواری ١/١٢/٢٠٢٤ سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆینەوەی فیکریی سوپاس و پێزانینێکی لەلایەن زانکۆی کۆیەوە پێگەیشت کەتێیدا هاتووە بەپێوستمانزانی سوپاس وپێزانینی خۆمانتان ڕاستە بکەین و هیوادارین نموونەتان زۆر بێت کە بەکۆمەڵێک پەرتووک بەشداری لەمەراسیمی چلەی ناوبرادا کردبوو.
كۆچكردوو ئەندامێكی كارا و كارامەی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بوو.
شایەنی باسە سەنتەری زەهاوی هەمانگیەکی باشی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوام کار و چالاکیی زانستیی هاوبەش ئەنجام دەدەن..