سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 1/12/2024، بەڕێز پ.د. سەباح بەرزنجی، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی سەدساڵەی لەدایكبوونی زانای گەورەی كورد و جیهانی ئیسلامی، پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمیدا كرد كە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر لەلایەن كۆڕبەندی هزری ئیسلامی و ڕێكخراوی ڕۆشنبیریی مستەفا زەڵمی-یهوه ڕێكخرابوو.
لە ڕێوڕەسمەكەدا، كە ژمارەیەك لە بەرپرسانی حزبی، حكوومی، كەسایەتی ئەكادیمی، زانا و مامۆستایانی ئایینیی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان، نوێنهرانی ئهزههری شهریف و كەسوكاری پرۆفیسۆر مستەفا زەڵمی ئامادەی بوون،
سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی ( رەهەندی رەخنە لە کەسایەتیی هزریی مامۆستا زەڵمیدا) بەشداری لە ڕێوڕەسمەكەدا كرد و تیشکی خستەسەر ڕەهەندو لایەنەکانی د.مستەفا زەڵمی.