چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوکاریی کۆمەڵەی زانایان لە عێراق، خولێکی فیکریی لە شاری کەرکوک ڕێكدەخات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوکاریی کۆمەڵەی زانایان لە عێراق – لقی کەرکوک، خولێکی فیکریی لە ژێر ناوی (بیرمەندسازیی) لە ڕۆژی ٣٠/ ١١/ ٢٠٢٤، بۆ ژمارەیەك ئیمام و بانگخواز و خاونبڕوانامەی باڵا لە پارێزگای کەرکوک كردەوە.

سەرەتای خولەكە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان وتاری ناساندن لە لایەن، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی، پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی و دواتر وتەی بەخێرهێنان لەلایەن شێخ جاسم كەركوكی، سەرۆكی کۆمەڵەی زانایانی عێراق/لقی كەركوك، پێشكەش كرا.
شیاوی باسە وانەكانی خولەكە لەلایەن بەڕێزان پرۆفیسۆر دکتۆر ڕەیان تۆفیق موسڵی، پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی، پرۆفیسۆر دکتۆر عەبدولسەتتار جاسم حەییانی و پرۆفیسۆر دكتۆر محەمەد تاهیر بەرزنجییەوە وترانەوە.
جێگەی باسە سەنتەری زەهاوی لە شارە جیاجیاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوامە لە ئەنجامدانی كار و چالاكی زانستی و مەعریفی لەگەڵ دەستە و دامەزراوە حكومی و ناحكومییەكاندا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply