کتێبێكی “فەلسەفە هاوچەرخەكانی ڕاگەیاندن” لە دووتوێی “کتێبناسیدا” لەلایەن پڕۆڤیسۆرێکی ڕاگەیاندنەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
کتێبێكی “فەلسەفە هاوچەرخەكانی ڕاگەیاندن” لە دووتوێی “کتێبناسیدا” لەلایەن پڕۆڤیسۆرێکی ڕاگەیاندنەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت.
کتێبی “فەلسەفە هاوچەرخەكانی ڕاكەیاندن”, كە لە نوسینی “پ.د. ئەلسەماسیری”یە و “پ.د.دانا عەلی ساڵح بەرزنجی” وەریگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، یەکێکە لەچاپکراوەکانی سەنتەری زەهاوی و
لایەن “پ.د. یەحیا عومەر ڕێشاوی” پڕۆفیسۆر و شارەزا لە بواری میدیا، لە چوارچێوەی كتێبی “كتێبناسی; كتێب لە دیدگای خوێنەرانییەوە”خوێندنەوەی بۆ كراوە و لەگەڵ سەرجەم بەهەمەکانی زەهاوی لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە سلێمانی لە کۆشکی زەهاوی بەردەست دەبێت.
جێی ئاماژەیە، كتێبی “كتێبناسیی” بەڕێز “ئەحمەد جەمال هەورامی” ئامادیكردووە و ناوەندی ڕێنوێن چاپی كردووە و لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب بەردەست دەبێت.
شایەنی باسە سەنتەری زەهاوی سهنتهرێكی ناحكومیی و ناسیاسیی سهربهخۆیه و كهسایهتیی مهعنهویی خۆی ههیه، كار دهكات له پێناو چهسپاندن و بههێزكردنی هزر و مهعریفهی دروست و هاوچهرخ له كوردستان، بەردەوام چالاکی و فیکریی و ڕۆشنبیریی خۆی هەیە. ساڵانە بەشدارێكی كارای پێشانگایە و بە چەندین بەرهەمی نوێ و ناوازە دێتە خزمەت خوێنەران و ڕۆشنبیران.