هەواڵ

سەرۆكی سەنتەری زەهاوی بەشداریی مەراسیمی چلەی ماتەمینیی پڕۆفیسۆر ئازاد عەلی دەكات

ئەمڕۆ  سێشەممە، ١٢ / ١١ / ٢٠٢٤، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی بەشداریی مەراسیمی چلەی ماتەمینیی پڕۆفیسۆر ئازاد عەلی كرد.

شیاوی باسە، مەراسیمەكە زانکۆی کۆیە بە دروشمی “خەرمانێک لە زانست، دەریایەک لە هێمنی” مەڕاسیمی چلەی ماتەمینی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و خزمەتی کۆچکردوو “پ.د ئازاد عەلی” ڕێكیخستبوو.

كە تێیدا، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بنەماڵەی کۆچکردوو پ.د ئازاد عەلی، میوانان لە چین و توێژە جیاوازەکان و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە، مەڕاسیمەك لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای مەڕاسیمەکە، پاش سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب”، بە چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز دەستیپێکرد.

دواتر وتاری سەرۆکی زانکۆی کۆیە و وتاری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی و سەرۆکایەتیی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی پێشکەش کرا.

بڕگەی دواتر تابلۆی ڕۆح لەلایەن خوێندکارانی بەشی کلینیکەڵ سایکۆلۆجی نمایش کرا و پاشان پارچە شێعرێک لەلایەن شاعیر م. فازڵ شەوڕۆ پێشکەش کرا.

پاشان فیلیمێکی دۆکیۆمێنتاری سەبارەت بە ژیان و خزمەتی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی پێشکەش کرا.

پێشکەشکردنی وتاری ژیان فاوندەیشن بەشێکی تری مەڕاسیمەکە بوو.

دواتر وتاری م. ئیڤی هاوسەری کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی پێشکەش کرا.

بڕگەی کۆتاییی مەڕاسیمەکە وتاری بنەماڵەی کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی لەلایەن د. شێرزاد علی پێشکەش کرا.

وەک بەشێک لە مەڕاسیمەکە و بۆ ڕێزگرتن لە یادی مامۆستای کۆچکردوو پ.ی.د ئازاد علی دەرختێک لە پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیە چاندرا.

شیاوی باسە، كۆچكردوو ئەندامێكی كارا و كارامەی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بوو.


تێبینی:

وێنەكان لە پەڕەی فەرمیی زانكۆی كۆیە وەرگیراون.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply