هەواڵ

خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندكارانی دكتۆرا دەكرێتەوە

پاش ئەوەی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی
زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كردەوە و سەركەوتنی بەدەستهێنا و خواستێكی زۆر لەسەر خولەكە هەبوو، خولەكە بۆ خوێندكارانی دكتۆراش دەكرێتەوە، كە تێیدا ‌ نزیكه‌ی (٢٠) بیست خوێندكاری دكتۆ‌را لێی به‌هره‌مه‌ند دەبن.

جێی ئاماژەیە، خولەکە ئەمڕۆ ١٣/ ١٠/ ٢٠٢٤ دەستیپێكرد و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.
لە سەرەتای خوله‌كه‌دا وتەیەک لەلایەن هەریەك لە بەڕێزان د.عومەر جومعە، یاردەدەری ڕاگری كۆلێجی زانستە ئیسلامییەکان و كاك هاوژین عومەر، بەڕێوەبەری كارگێڕیی سەنتەری زەهاوی پێشکەشکراو تێدا بەڕێزیان تیشكیان خستە سەر گرنگی و ناوەرۆكی خولەكە.
شیاوی باسه،‌ لە خوله‌كەدا‌ ‌‌ به‌شداربووان چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئه‌كادیمیی وه‌رده‌گرن.
ماوەتەوە بڵێین ئەم خولە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییه‌كانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply