بەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥/ ١٠ / ٢٠٢٤، لە شاری دیاربەکر پ.د.سهباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیكریی، بە یاوەری د.ئاراس حمەٲمین ئەندامی دەستەی گشتیی سەنتەر، بەشداریی لە نۆهەمین دیداری زانایان لە شاری دیاربەکر کرد، کە یەکێتیی زانایان و خوێندنگە ئاینییەکان لە ژێر ناونیشانی (ڕۆڵی زانایان لەپشتیوانیکردن و بەرگریکردن لە قودس) سازیکردووە.
شایانی باسە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامییەوە زانایان بەشدارییان کردووە لە دیدارەکەداو بڕیارە دوو ڕۆژبخایەنێ، لە دانیشتنی یەکەمی ڕۆژی دووەم، بەڕێز د.سهباح بەرزنجی توێژینەوەیەک پێشکەش دەکات.