چالاكیهەواڵ

خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ گرووپێكی تر لە توێژەران بەپایانگەیشت.

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی

زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كردەوە. خولەكە بۆ گرووپی دووەم بە كۆتا گەیشت، كە تێیدا ‌ نزیكه‌ی (60) شه‌ست خوێندكاری ماسته‌ر به‌هره‌مه‌ند بوون.

جێی ئاماژەیە، خولەکە بۆ‌ دوو گروپ کراوەتەوە; گرووپی دووەم له25/ 8/ 2024دەستیپێکرد و ئەمڕۆ بەپایان گەیشت.

ئەمڕۆ لە كۆتایی خوله‌كه‌ بۆ گرووپی دووەم وتەیەک لەلایەن د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د. ئیسماعیل محەمەد جەلال، سەرۆكی بەشی پەروەردە لە كۆلیجی زانستە ئیسلامییەکان پێشکەشکراو تێدا بەڕێزیان بە ناوی كۆلیجەوە سپاس و دەستخۆشیی ئاڕاستەی سەنتەر زەهاوی کردو هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکی و خولانە بەردەوامییان هەبێت.

لە كۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریكردن بە بەشداربووان بەخشرا.

شیاوی باسه،‌ لە خوله‌كەدا‌ ‌‌ به‌شداربووان چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئه‌كادیمیی وه‌رده‌گرن.

ماوەتەوە بڵێین ئەم خولە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییه‌كانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply