چالاكیهەواڵ

خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ گروپێکی تر لە توێژەران دەکرێتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر ده‌كاتەوە.

له‌ خوله‌كه‌دا نزیكه‌ی (60) شه‌ست خوێندكاری ماسته‌ر به‌هره‌مه‌ند ده‌بن،  كه‌ به‌ دوو گروپ; گرووپی یه‌كه‌م له‌ ڕۆژانی 18-19 /8/ 2024  خولەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد و گرووپی دووه‌م، ئەمڕۆ  25/ 8/ 2024دەستیپێکرد و دوو ڕۆژ دەخایەنێت. 

ئەمڕۆ له‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا بۆ گرووپی دووەم، وتەی پێشه‌کی و بەخێرهاتن و چەند ڕێمانییەک لە لایەن پ.د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و .د. ئەكرەم بایز، نوێنەری کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان، پێشکەش کرا و تێدا و سپاس و دەستخۆشی کۆلێجی بۆ سەنتەری زەهاوی دەربڕی لەپای ئەو هەوڵە بەردەوامانەی بۆ خزمەت بە توێژەران و مامۆستایانی ئەو بوارە پێشكەشی دەکات.

جێی ئاماژه‌یه‌، خولەکە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییه‌كانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply