پێشوازیكردن له پرۆفیسۆر دكتۆر عارف عه‌لی عارف قه‌ره‌داغی
نووسینی: د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د
مامۆستا له زانكۆی سۆران، فاكه‌لتی ئاداب، به‌شیی مێژوو.
كورد له مێژوودا چه‌ندین زانای ناوداری هه‌بووه، كه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا ناوبانگیان ده‌ركردووه و ته‌نانه‌ت گه‌یشتوونه‌ته ئاستی گه‌وره‌ترین پله‌ی باڵای زانستی و بوونه‌ته موفتی ده‌وڵه‌ته و میرنشینه كوردییه‌كان و نا كوردییه‌كان. هه‌ربۆیه له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئاینی ئیسلام بۆ ناوچه‌كه، كورد خاوه‌نی سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر (ص) وه‌كو (گاوانی كوردی) و تابیعین (وه‌كو مه‌یمونه‌ی كوڕی گاوانی كوردی) بووه. ئه‌م باوك و كوڕه نزیكه‌ی 30 حه‌دیسیان له پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ مووسلمانا گێڕاوه‌ته‌وه و رۆلییان هه‌بووه له گه‌یاندنی زانسته ئیسلامییه‌كان و زانسته شه‌رعییه‌كانی ئیسلام و بانگه‌وازییان بۆ موسڵمانان كردووه، كه له‌كاتێكدا ه‌ئوكاته كوردستان له‌ژێرده‌ستی ئیمپراتۆرییه‌تی ساسانی و ئیمپراتۆرییه‌تی بێزه‌نتی دابوو. له‌دوای ئه‌مه‌وه‌ش له قۆناغه‌كانی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان و میرنشینه‌كانی سه‌ره‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا ده‌بینین كورد خاوه‌نی كیانی سه‌ربه‌خۆ بوو، له‌پاڵ هه‌بوونی میرنشین و ده‌وله‌تی ئیسلامی كوردی، ئه‌وا زانای به‌ناوبانگی كوردیشمان هه‌بووه، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌رده‌می حوكمڕانی ده‌وڵه‌تیی ئه‌یوبیدا ده‌بینین زانا كورده‌كان ته‌نها له پیاوان نه‌بوون، ته‌نانه‌ت له‌نێو ئافره‌تانی كوردیش دا به‌تایبه‌تی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌یوبیدا ئافره‌تانی شاره‌زا و مامۆستا له حه‌دیس و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ده‌ركه‌وتن.
له قۆناغه‌كانی دواتریشدا كورد هه‌میشه پێگه‌یه‌می تایبه‌تی هه‌بووه له‌نێو زانست و زانیاری‌دا، ئه‌مه‌ش به تێپه‌ربوونی سه‌رجه‌م قۆناغه مێژووییه‌كان و به‌تێپه‌ربوونی ڕووداوه‌كان زانكان له گشت بواره‌كاندا ده‌ركه‌وتوون، به‌تایبه‌تیش له زانستی ئیسلامی‌دا.. كه له‌و كاتانه‌دا زانا كورده‌كان هه‌م وانه‌ان به قوتابیان گوتۆته‌وه، هه‌میش وه‌كو قازی و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری شه‌رعی و موفتی ده‌وڵه‌ت و میرنشینه‌كان به‌شداری كاروباری ئیداری ده‌وڵه‌تیان كردووه. هه‌میش زانسته‌كانیان بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆیان جێهێشتووه ئه‌ویش به نووسینی چه‌ندها كتێب و نامیلكه له زانسته جۆربه‌جۆره‌كانی وه‌كو: زانستی قورئان، حه‌دیس، ته‌فسیر، فیقهـ ، مێژوو، پزیشكی، ئه‌ستێره‌ناسی، یاسا ، شیعر،..هتد. له‌پال ئه‌مه‌شدا كتێبخانه‌ی گه‌وه‌ر و ناودارییان له‌دوای خۆیاندا به‌جێهێشتووه، هه‌ربۆیه لێره‌وه ده‌بینین زاناكانی كورد به تێپه‌ربوونی قۆناغه جیاوازه‌كان خاوه‌نی میراتێكی گه‌وره‌ی زانتسی بوونه، ته‌نانه‌ت زۆرجاران زانا گه‌وره‌كانی جیهانی ئیسلامیش بۆ ده‌ستخستنی زانست و زانیارییه شه‌رعییه‌كان هاتوونه‌ته كوردستان. ئه‌مڕۆش ده‌بینین له جیهانی ئیسلامی‌دا زانای ناودار و گه‌وره‌ی كورد هه‌ن، بۆنموونه: پ.د. عه‌لی قه‌ره‌داغی (سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی جیهانی ئیسلام) كورده، هه‌روه‌ها ئامۆزای ئه‌ویش، مامۆستای به‌رێزمان پ.د. عارف عه‌لی عارف قه‌ه‌رداغی كه ناو و ناوبانگێكی گه‌وره‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا هه‌یه و بۆنه‌ته شانازی بۆ ئێمه‌ی كوردی مووسڵمان.
مامۆستای گه‌وره‌مان هه‌ر له‌و رۆه‌وه‌ی چووه‌ته بواری زانسته ئیسلامییه‌كانه‌وه، ده‌بینین خزمه‌تكێی زۆر گه‌وره و به‌رچاوی به زانسته ئیسلامییه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كردووه و چه‌ندین قوتابی ی‌و فێرخوازی پێگه‌ییاندووه، هه‌ربۆیه له‌دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و گه‌شته زانستی و پڕ خزمه‌تكردنه‌ی ئیسلام به‌درێژایی ته‌مه‌نی خۆیدا، ه‌ئوا له‌دوای 30 ساڵ خزمه‌تكردن له زانكۆی ئیسلامی نێوده‌وڵه‌تی مالیزیا، به‌یه‌كجاری گه‌ڕایه‌وه كوردستان و بڕیاریدا له شاری سلێمانی نیشته‌جێ ببێت.
ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه دێگای دڵخۆشییه، به‌م هه‌نگاوه‌ی مامۆستای گه‌وره‌مان وایكردووه له ئێمه‌وه نزیكتر ببێـ و بتوانین هه‌میشه به‌خزمه‌تی بگه‌ین و زیاتر له پێشوو خزمه‌تی بكه‌ین ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و ته‌مه‌نی ماویه‌تی له نیشتمان و زێدی باپیرانی بیبه‌خشێت. هه‌ربۆیه كۆمه‌لێك له‌و قوتابیانه‌ی كه له مالیزیا خوێندوومانه، جا له‌لای به‌رێزیان خوێندبوومان یاخود له به‌شه زانستییه‌كانیتری زانكۆی ئیسلامی خوێندبوومان و چووبینه خزمه‌تی زانای گه‌وره‌مان، بڕیارماندا پێشوازییه‌كی شاهانه‌ی لێبكه‌ین، كه ئه‌م پێشوازییه شیسته‌ی ناو و ناوبانگ و خزمه‌تی گه‌وره‌ی مامۆستامان بێت.
ئه‌وه‌ی بۆمن ماوه‌ته‌وه بیڵێم بۆمن جێگای شانازی و خۆشحاڵییه به‌نده وه‌كو (د. بژار عوسمان ئه‌حمه‌د) له ماوه‌ی خوێندنی دكتۆراكه‌م له زانكۆی ئیسلامی مالیزیادا له ساڵانی (2018-2021) ، به شانازییه‌وه ماوه‌ی شه‌ش مانگ وه‌كو ئه‌سیستانی پ.د. عارف له ئۆفیسه‌كه‌ی به‌ڕێزیاندا خزمه‌تم ده‌كرد و كاره ئیدارییه‌كان و ڕێنماییه‌كانی به‌ڕێزییانم به‌جێده‌گه‌یاند. بۆئه‌مه‌ش به راوێژكردن له‌گه‌ل ئه‌و قوتابیانه‌یتری مالیزیا كه گروپێكی واتس ئه‌پمان هه‌یه به‌ناوی (گروپی برااین) له‌م گروپه‌دا بڕیاری پێشوازیكردنمان له مامۆستامان كرد و بۆ ئه‌مه‌ش بڕیارماندا بچینه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم سوپاسی رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی كورد كاك مه‌حمود یاسین كوردی بكه‌م، كه به‌ڕێزیان ژماره‌ی پارێزگاری سلێمانی (د. هه‌زاڵ ئه‌بوبه‌كر)یان پێداین. دوای قسه‌كردن له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگار و باسكردنی ئه‌و بابه‌ته، به‌ڕێزیان زۆر گه‌رمی و به دلسۆزییه‌وه هاتنه پێش و ئاماده‌یی خۆیان پیشاندا بۆ پێشوازیكردن له‌و زانا به‌رێزه. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد بیر له هه‌موو كه‌سه گه‌وره‌كانی كوردستان بكه‌ینه‌وه، به‌لام دواتر به باشمان زانی به هه‌بوونی پارێزگاری و ده‌ركه‌وتنی به‌رێزیان گونجاوتره تاكو به‌نێوی هه‌موو خه‌ڵكی شاری سلێمانییه‌وه پێشوازی له به‌رێز (پ.د. عارف عه‌لی عارف قه‌ره‌داغی) بكات.
هه‌ربۆیه ڕۆژی سێشەممە ٣٠/٧/٢٠٢٤ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە هۆڵی (VIP 1) ، بە ئامادەبوونی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی (د. هەڤاڵ ئەبوبەکر) وە بە بە بەشداری چەندین مامۆســتای زانکــۆ و مامۆســتایانی ئاینی و ژمارەیەکی بەرچاو لە فێرخوازان و خزم و کەسی بەڕێز (پ.د. عارف عەلی عارف قەرەداغی) ، لە ڕێوڕەســمێکی شــایســتەدا پێشـــوازی لە پڕۆفیســۆری ناوبراو کرا.
پ.د. عارف ماوەی 30 ساڵ مامۆستابووە لە زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیا، لەم ماوەیەدا سەرپەرشتی سەدان نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای لە بواری شەریعەت و پرسە فیقهییه نوێیەکاندا کردووە. زیاتر لەوەش زۆرێک لە سەرکردە و زانایانی ئابووری ئیسلامی تێزەکانیان لەژێر سەرپەرشتی ناوبراودا بووە.
هەروەها ماوەی دوو ساڵ لە شاری سەنعا مامۆستا زانکۆی سەنعا بووە لە یەمەن، لەپێشتریشدامامۆستای زانکۆی بەغدا بووە.
شایانی باسە پڕۆفیسۆری ناوبراو ئیجازەنامەی شەرعی لەهەموو زانستەشەرعییەکان (دوازدە علم) لەسەر دەستی زانا و موفتی گەورەی کورد و عێراق (مامۆستا مەلا عبدالکریم مدرس) وەرگرتووە. و ماوه‌یه‌كیشله‌خزمه‌تیی زانای گه‌وردا بووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بگووترێت كه پڕۆفیسۆر دکتۆر عارف خاوەنی دەیان کتێب و توێژینەوەی زانستییە بە زمانی عەرەبی. هه‌روه‌ها له ئێستادا د.عارف بەیەکجاری گەڕاوەتەوە سلێمانی.. خودی ئەم ڕێوڕەســمەش لەلایەن قوتابیانی ناوبراوەوە ڕێکخرا بەهاوکاری و هەماهەنگی بەڕێز پارێزگاری ســـلێمانی.
ئەوەی بۆمن جێگای شــانازییە، لەم ڕێوڕەســمەدا ئەرکی ڕێکخستن و پڕۆتۆکۆلی ڕێوڕەســمەکەمان گرتە ئەســتۆ و ســوپاس بۆ خودا بەسەرکەوتوویی کۆتاییمان بەم ئەرکە هێنا.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی كه‌ناڵ و میدیاكانی كوردستان، هه‌ربۆیه زیاتر له 15 ڕۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی و نێوده‌وله‌تی و دیجیتاڵ میدیا ئاماده‌ی ئه‌م پێشوازیكردنه‌بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی د. عارف بۆ كوردستان بووه بابه‌تی ڕۆژه‌ڤی هه‌واڵه‌كانیان، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ئه‌م رێوڕه‌سمه‌ی ده‌گواسته‌وه. بێگومان ده‌بێ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش بكه‌ین، سه‌رجه‌م هه‌ماهه‌نگییه میدیاییه‌كان له‌لایه‌ن ڕۆژنامەنووسی بەتوانا خاتوو شاتین قه‌ره‌داغییه‌وه ڕێكخرا و كاره‌كانی ئێمه‌یان ئاسانتركرد.
شایانی باسه له‌دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی به فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، ئه‌وا له‌لایه‌ن پارێزگاره‌وه پێشوازییه‌كی شاهانه‌ی لێكرا و (قورئانێك) به‌دیاری پێشكشه‌ی مامۆستای گه‌وره‌مان كرا. هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سه‌نته‌ری زه‌هاویش له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا ئاماده بوو و دیاری سه‌نته‌ری زه‌هاوی پێشكشه به مامۆستای گه‌وره‌مان كرا. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئاماده‌بووانی خودی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه ته‌نها قوتابی و خزمه‌كانی مامۆستا نه‌بوون، به‌ڵكو به‌شێك له‌سه‌ركرده حزبییه‌كانی كوردستانیش ئاماده‌ی بوون.