چالاكیهەواڵ

خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بە پایان گەیشت

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی
زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر كردەوە. ئەمڕۆ خولەكە بۆ گرووپی یەكەم بە كۆتا گەیشت، كە تێیدا ‌ نزیكه‌ی (60) شه‌ست خوێندكاری ماسته‌ر به‌هره‌مه‌ند بوون.

جێی ئاماژەیە، خولەکە بۆ‌ دوو گروپ کراوەتەوە; گرووپی یه‌كه‌م له‌ ڕۆژانی 18-19 /8/ 2024 لە وانەكانی خولەكە بەهرەمەند بوون، گرووپی دووه‌میش له‌ ڕۆژانی 25-26/ 8/ 2024، خوله‌كه‌ ده‌بینن.
ئەمڕۆ لە كۆتایی خوله‌كه‌ بۆ گرووپی یه‌كه‌م، وتەیەک لەلایەن د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و د.عومەر جومعە و یاریدەری ڕاگری کولیجی زانستە ئیسلامییەکان پێشکەشکراو تێدا بەڕێزیان بەناوی ڕاگرایەتییەوە سپاس و دەستخۆشیی لە سەنتەر زەهاوی کردو هیوای خواست ئەم جۆرە چالاکی و خولانە بەردەوامییان هەبێت.
لە كۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریكردن بە بەشداربووان بەخشرا.
شیاوی باسه،‌ لە خوله‌كەدا‌ ‌‌ به‌شداربوون چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئه‌كادیمیی وه‌رده‌گرن.
ماوەتەوە بڵێین ئەم خولە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییه‌كانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply