چالاكیهەواڵ

خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی دەکرێتەوە

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە هاوبەشیی لەگەڵ کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی
زانکۆی سلێمانی، خولی میتۆدەکانی توێژینەوەی زانستیی بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر ده‌كاتەوە.
له‌ خوله‌كه‌دا نزیكه‌ی (60) شه‌ست خوێندكاری ماسته‌ر به‌هره‌مه‌ند ده‌بن، كه‌ به‌ دوو گروپ; گرووپی یه‌كه‌م له‌ ڕۆژانی 18-19 /8/ 2024 و گرووپی دووه‌م له‌ ڕۆژانی 25-26/ 8/ 2024، خوله‌كه‌ ده‌بین.
ئەمڕۆ له‌ ده‌ستپێكی خوله‌كه‌دا بۆ گرووپی یه‌كه‌م، وتەی پێشه‌کی و بەخێرهاتن و چەند ڕێمانییەک لە لایەن پ.د.سەباح بەرزنجی سەرۆکی سەنتەر و پ.د.خالید ئەحمەد مستەفا ڕاگری کۆلیژی زانستە ئیسلامییەکان پێشکەش کرا.
شیاوی باسه‌ سەنتەری زەهاوی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی بە هاوبەشی کولێژی زانستە ئیسلامییەکانی
زانکۆی سلێمانی، خوله‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌شداربوون چەندین وانە و ڕێنمایی پێویستی نوسینی ئه‌كادیمیی وه‌رده‌گرن.

جێی ئاماژه‌یه‌، خولەکە یەکێکە چالاکییە بەردەوامەکانی سەنتەری زەهاوی لەگەڵ زانکۆ و دەزگا ئەکادیمی و زانستییه‌كانی كوردستان، کە بەردەوام بۆ خزمەتی فێرخوازان ڕێکیدەخات.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply