چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە هونەری تەلارسازیی ئیسلامیی ساز دەکات

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە هونەری تەلارسازیی ئیسلامیی ساز دەکات

ئەمڕۆ یەكشەممە، ٤/ ٨/ ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز ئەندازیاری تەلارسازیی كارمەند هوشیار محەمەد، بە ناونیشانی (تێڕوانینێك لە مێژووی هونەری تەلارسازیی ئیسلامیی; ڕەگەز و تایبەتمەندیی و شێوازەكانی)، ساز کرد.

تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر سەرەتاکانی سەرهەڵدانی هونەری تەلارسازیی ئیسلامیی و قۆناغەکانی و پەرەسەندنەکانی لە مێژووی ئیسلامییەوە تا ئەمڕۆ، پاشان باسی پەیوەندیی هونەری تەلارسازی و ئیسلام و بایەخپێدانی ئیسلام بۆ ئەو هونەرە گرنگە، دواتر گرفتەکانی تەلارسازیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوەو ئاستەنگەكانی لە ئێستادا و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی خستەڕوو. لە كۆتاییدا بەشداربووان بە تێچێن و پرسیار و بەشداریکردنیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیوایان خواست گرنگیی زیاتر بەم بوارە گرنگە بدرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply