سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی دەكات
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 24/6/2024، سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كرد.
ئەمڕۆ سەرۆكی سەنتەر، پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی و بەڕێزان بەڕێوەبەری جێبەجێكار و بەشێك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی، لە ئۆفیسیی سەنتەر لەشاری سلێمانی، پێشوازیی گەرمیان لە بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكی دۆستانەدا، گەنگەشەی چەندین پرسی زانستی و مەعریفی و هزریی كرا و پەیامی خزمەتكردن و پتەوكردنی هزری موعتەدیلانە و هاوسەنگ جەختی لێ كرایەوە.
شیاوی باسە، ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو ستایشی كار و چالاكییەكانی سەنتەری زەهاویی كرد و هەوڵ و كۆششی لە بواری پەروەردە و هزر و مەعریفەدا بەرز نرخاند.
لە بەرامبەردا، سەرۆك و ئەندامانی سەنتەری زەهاوی سوپاس و خۆشحاڵییان بەو سەردانە دەربڕی هیوای تەندروستییان بۆ بەڕێزیان خواست.