چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە ئایندەناسی ساز دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣/ ٦/ ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لە کۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر یادگار لەتیف شارەزووری، بە ناونیشانی (ئایندەناسیی; ڕەگ و ڕیشە و دەرکەوتنەکانی)، ساز کرد.

تێیدا بەڕێزیان تیشکی خستە سەر سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئایندەناسی و قۆناغەکانی و پەرەسەندنەکانی لە قووڵایی مێژوووە تا ئەمڕۆ، پاشان باسی پەیوەندیی ئایندەناسی و ئیسلام و ڕوانینی ئیسلام بۆ ئایندەناسیی كرد، دواتر گرفتەکانی ئایندەناسیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوەو ئاستەنگەكانی ئایندەناسیی و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵی خستەڕوو. لە كۆتاییدا بەشداربووان بە تێچێن و پرسیار و بەشداریکردنیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و هیوایان خواست گرنگیی زیاتر بەم بوارە گرنگە بدرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply