ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٦/ ٦/ ٢٠٢٤، دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجام دا.
بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگرەكەی و ئەندامانی دەستەی گشتیی، كۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ کار و چالاکییەکانی سەنتەر تاووتوێ كرد و چەندین پێشنیاز بۆ کار و چالاکیی نوێ گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
شیاوی باسە، سەنتەری زەهاوی ناوەندێكی هزری و ڕۆشنبیریی چالاكی هەرێمی كوردستانە و ساڵانە چەندین چالاكیی ناوازە پێشكەش بۆ كۆمەڵگە و دەستەبژێری ڕۆشنبیر دەكات، وەکو سەنتەرێکی کارا و کاریگەر و هاوسەنگ لە گۆڕەپانی هزری و ڕۆشنبیریی هەرێمی کوردستاندا، لە ساڵی (٢٠١١)ەوە بە فەرمیی دامەزراوە.