چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ڕاوندی دووەمی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بە پایان گەیاند.

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاوندی دووەمی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان بە پایان گەیاند
سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاوندی دووەمی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان بە پایان گەیاند.

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکریی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان، خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بۆ کۆمەڵێک مامۆستای ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەراتییەکە لە سلێمانی کردەوە.

خولەکە لە ڕۆژانی ٥ و ٦/ ٦/ ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان بۆ ڕاوندی دووەم بەڕێوەچوو، وانەکانی لەلایەن پرۆفیسۆر دکتۆر جەبار ئەحمەد عەبدولڕەحمان و پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر خالید ئیسماعیل مستەفا وترانەوە.

لە کۆتایی خولەکەدا جێگری سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر دیاری قەساب، بە ئامادەیی بەڕێز مامۆستا عومەر حەمەساڵح جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا سەربەست کەریم موحەمەد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، وتەیەكی پێشكەش كرد و هەماهەنگیی سەنتەری لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان دووپات كردەوە.
لای خۆیەوە م. عومەر حەمەساڵح، سپاسی سەنتەری زەهاویی کرد لە پای ئەوخزمەتە گەورەیە کە بە مامۆستایانی گەیاندووە.

شیاوی باسە خولەكە دوو ڕاوندی هەبووە و ڕاوندی دووەم ٦٥ مامۆستای ڕاهێنەر تێیدا بەشدار بوون و مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەرێتییەكە لێی بەهرەمەند بوون.
لە كۆتاییدا، بڕوانامەی بەشداریدارکردن بە بەشدابووان بەخشرا.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply