هەواڵ

سەنتەری زەهاوی چەند بەرهەمێکی خۆی پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان دەکات

سەنتەری زەهاوی چەند بەرهەمێکی خۆی پێشکەش بە نوێنەری زانکۆی گەرمیان دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەمە ٢٦ى ٥ى٢٠٢٤ سەنتەری زەهاوی . بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی، پێشوازیی لە بەڕێز مامۆستا ئاریان ڕەووف، نوێنەری زانکۆی گەرمیان کرد و چەند بەرهەمێکی چاپکراوی خۆی پێشکەش بە زانکۆی گەرمیان کرد.
هەر لەو سەردانەدا باس لە هەماهەنگی نێوان سەنتەری زەهاوی و زانکۆی گەرمیان کرا،
شایەنی باسە سەنتەری زەهاوی هەمانگیەکی باشی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان هەیە و بەردەوام کار و چالاکیی زانستیی هاوبەشیان هەیە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply