چالاكیهەواڵ

ئەندامێكی زەهاوی لە توركیا بەشداریی لە كۆنفڕانسێكی زانستیی دەكات

ڕۆژی هەینی، ۱۷ ـ ٥ ـ ۲۰۲٤، بەڕێز پ. د. ئیسماعیل بەرزنجی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی سەنتەری زەهاوی، بە توێژینەوەیەک بە ناونیشانی (مناهج تعليم اللغة العربية في جامعات ٳقليم كردستان ـ مشكلاتها وسبل تطويرها)

(مەنهەجەکانی فێرکردنی زمانی عەرەبی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ـ ئاریشەکانی و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان) بەشداریی لە سێیەمین کۆنفڕانسی ئالانیای کرد لە تورکیا، هەروەها دانیشتنی یەکەمی کۆنفڕانسەکەی بەڕێوەبرد، کە پێنج توێژینەوەی لەخۆ گرتبوو، لە کۆتایی دانیشتنەکەدا لەلایەن بەڕێوبەری ئەکادیمیای ڕیمار (عامر کاپڵان)ەوە قەڵغانی ڕێزلێنان و بڕوانامەی بەشداریی پێ بەخشرا.

دواتر بەڕێزیان سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی ئالانیای کرد و لەلایەن سەرۆکی زانکۆ (پڕۆفیسۆر د.کەنعان تورکدۆغان)ەوە پێشوازیی لێکرا، لە کۆتاییدا چەند کتێبێکی (سەنتەری زەهاوی)ی بەزمانی عەرەبی  پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆكە کرد بۆ کتێبخانەی زانکۆکەیان کە لە ئێستادا ژمارەیەک خوێندکاری عەرەبیان هەیە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply