سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ڕاوندی یەكەمی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان بە پایان گەیاند.
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکریی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان، خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بۆ کۆمەڵێک مامۆستای ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەراتییەکە لە سلێمانی کردەوە.
خولەکە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان بۆ ڕاوندی یەكەم بەڕێوە چوو، وانەکانی لەلایەن دکتۆر جەبار ئەحمەد عەبدولڕەحمان و دکتۆر خالید ئیسماعیل مستەفا وترانەوە.
لە کۆتایی خولەکەدا سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی، بە ئامادەیی م.سەربەست کەریم موحەمەد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، بڕوانامەی بەشداریدارکردنیان بەخشی بە بەشداربووان. لای خۆیەوە م.سەربەست کەریم موحەمەد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، سپاسی سەنتەری زەهاوی کرد لەپای ئەوخزمەتە گەورەیە کە بە مامۆستایانی گەیاندووە.
شیاوی باسە خولەكە دوو ڕاوندی دەبێت و مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەرێتییەكە لێی بەهرەمەند دەبن.