سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی زاخۆ، دیدارێكی زانستیی سەبارەت بە كاریگەریی سۆشیال میدیا، لە زاخۆ ڕێكدەخەن
– سۆرانی – بادینی
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی زاخۆ، دیدارێكی زانستیی سەبارەت بە كاریگەریی سۆشیال میدیا، لە زاخۆ ڕێكدەخەن
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی زاخۆ، دیدارێكی زانستیی بە ناونیشانی “سۆشیال میدیا و کاریگەری لەسەر تاک و کۆمەڵگا: ڕوانگەیەكی کۆمەڵایەتی و شەرعی و یاسایی”، لە ڕۆژی پێنجشەممە، 9 / 5 / 2024، لە هۆڵی خەلیل خەیاڵی لە فاكەڵتیی زانستە مرۆڤایەتییەكان لە زانکۆی زاخۆ ڕێک دەخات.
پڕۆگرامی دیدارێكی زانستییەكە، بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، پاشان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر فاخر حەسەن محەممەد، ڕاگری فاكەڵتی، وتەی زانکۆی زاخۆ و کۆلێژەكەی پێشکەش کرد، دواتر پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی، وتەی سەنتەری پێشکەش کرد، هەر لە دەستپێكدا ڤیدیۆیەکی ناساندنی سەنتەری زەهاوی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرا.
شیاوی باسە لە دوو پانێڵدا، پوختەی شەش توێژینەوە پێشكەشكرا و گفوگۆی تێروتەسەلیان لەبارەوە كرا; كە گەنگەشەی ڕەهەندە جیاوازەكانی كاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر تاك و كۆمەڵگە كرا.
لە كۆتاییدا، بەڕێز دكتۆر نەسیر خزر سلێمان بەیاننامەی كۆتایی كۆڕبەندەكەی خوێندەوە، كە چەندین ڕاسپاردە و پێشنیازی لەخۆی گرتبوو.
جێی ئاماژەیە كە سەرۆكی سەنتەر قەڵغانی ڕێزلێنانی بە ڕاگری فاكەڵتی و توێژەران و بەڕێوەبەرانی پانێڵەكان بەخشی، ڕاگری فاكەڵتییەكەش لای خۆیەوە قەڵغانی ڕێزلێنانی بە سەرۆكی سەنتەر بەخشی.
كۆربند ل زانكۆيا زاخۆ
ل ژێر ناڤونیشانێ
“سوشيال ميديا و کاریگەریین ئەوێ ل سەر تاك و کۆمەلگەهێ: دیتنەکا کۆمەلایەتی، شەرعی، یاسایی”
سه نتەرێ زەهاوی یێ ڤەكۆلينێن هزرى ب هەڤكاری ل گەل كۆلیژا زانستێن مرۆڤايەتى ل زانكۆيا زاخۆ.
پێنجشەمب ۹ێ گولانا ٢٠٢٤
هۆلا خەلیل خەیالی