چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی دەکات 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـــ٥ـــ٢٠٢٤، سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکریی لە سلێمانی، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای کۆلێجی زانستە ئیسلامییەکانی زانکۆی سلێمانی کرد. سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی و جێگری سەرۆك پ.ی.د. دیاری قەساب و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی پێشوازییان لە شاندەکە کرد، کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر خالید ئەحمەد ڕاگری کۆلێژ و دکتۆر عومەر جومعە یاردەدەری ڕاگر و دکتۆر ئاراس حەمە ئەمین سەرۆکی بەشی شەریعە و دكتۆر ئەكرەم بایز.

شیاوی باسە لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی چەند بابەتێکی زانستی و ڕۆشنبیری و چالاکی هاوبەش کرا. لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە کاری هاوبەش و هەماهەنگی کرا بۆ خزمەتکردنی زیاتری زانست و خوێندکارانی خوێندنی باڵا لە کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان و بەرەوپێشبردنی زیاتری بواری توێژینەوەی زانستیی، ئەمە وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەت و چالاکییەکی تر لە ئایندەدا.

شیاوی باسە، لە كۆتایی دیدارەكەدا، كە كاتژمێرێكی خایاند، هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی کار و چالاکیی هاوبەش کردەوە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply