چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە فەلسەفەی ئەخلاق ڕێکدەخات.

سەنتەری زەهاوی ئێوارەکۆڕێک سەبارەت بە فەلسەفەی ئەخلاق ڕێکدەخات.

سەنتەری زەهاوی، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە، ٢٥.٤.٢٠٢٤، ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز پ.د.سەباح بەرزنجی، سەرۆکی سەنتەری زەهاوی، بەناونیشانی “سەرەتایەک بۆ فەلسەفەی ئەخلاق؛ خوێندەوەیەک بۆ ئەخلاق لای  عەزودوینی ئیجی” ساز كرد. کە تێدا بەڕێزیان تیشکی خستەسەر فەلسەفەی ئەخلاق و بنچینە و ڕەهەندە جیاوازەکانی  بەگشتی، پاشان  ڕووناكیی خستەسەر کتێبە بەناوبانگەکەی  عەللامە قازی ئیجی و لایەنە گرنگەکانی فەلسەفەی ئەخلاق لە ژیانی مرۆڤایەتی و مسوڵماناندا، هەروەها باسی دابەشکاری ئەخلاقی لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و خێزانی کرد، 

لە بەشێکی تردا باسی هەڵسوکەوتی ئەخلاقیی دەسەڵاتدارانی کرد.

لە کۆتاییدا بەشداربووان بە پرسیار و بەشداری و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و وێڕای دەستخۆشیی، هیوای بەردەوامیی گرنگیدانیان بەو بابەتە هەستیار و گرنگانە خواست.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply