چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە بۆردی وێبسایتی گەلاوێژ دەکات

سەنتەری زەهاوی پێشوازیی لە بۆردی وێبسایتی گەلاوێژ دەکات

ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ـ۳ـ۲۰۲٤ سەرۆکی سەنتەری زەهاوی (پ.د.سەباح بەرزنجی) سەرۆکی سەنتەر و (د.دانا عەلی و د.مەریوان حەمە دەروێش و م.هاوژین عومەر و د.ئیسماعیل بەرزنجی) ئەندامانی دەستەی کارگێڕیی سەنتەر، پێشوازییان کرد لە بۆردی وێبسایتی گەلاوێژ بەڕێزان (پ.د.زاهیر لەتیف کەریم و د.ژینۆ عەبدوڵڵا).
لە دیدارەکەدا باسی ڕەوشی ڕۆشنبیریی کوردستان و هەندێک بابەتی فیکریی هەنووکەیی کرا و هەردولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی هەوڵ و چالاکیەکان یەکتری تەواو دەکەن و پێویستە هەمووان بەیەکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە، لەمڕووەوە باسی چالاکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا کرا، لە کۆتاییدا سەنتەری زەهاوی بەشێک لە کتێب و بڵاوکراوەکانی خۆی بەخشی بە کتێبخانەی وێپسایتی گەلاوێژ و ئەوانیش سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستە کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply