گفتوگۆی توێژینەوەی “ڕۆڵی ڕەوشت لە بونیاتنانی شارستانیەتی ئیسلامی و کاریگەریی لەسەر شارستانیەتی ڕۆژئاوا” بەڕێوەچوو.
لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (بێستون حمەساڵح دەروێش عەلی) بە ناونیشانی “ڕۆڵی ڕەوشت لە بونیاتنانی شارستانیەتی ئیسلامی و کاریگەری لەسەر شارستانیەتی ڕۆژئاوا” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٤/٣/۲٠۲٤، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (بێستون حمەساڵح دەروێش عەلی)، بە ناونیشانی “ڕۆڵی ڕەوشت لە بونیاتنانی شارستانیەتی ئیسلامی و کاریگەریی لەسەر شارستانیەتی ڕۆژئاوا” بەڕێوەچوو.
پاش تاووتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د نەریمان عەبدوڵا عەلی، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان م.د. نوعمان موحەمەد ئەڵماس و پ. ی.د. زریان سالار حمەعارف، كە لە هەمانكاتدا ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز (بێستون حمەساڵح دەروێش عەلی) و سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.