پلەی زانستیی (پڕۆفیسۆر) بە ئەندامێكی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوی دەبەخشرێت, دوای تەواوکردنی گشت مەرج و پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی، سەرۆکایەتی زانکۆی كۆیە پلەی زانستی (پڕۆفیسۆر)ی بە بەڕێز (د.ئازاد عەلی ئیسماعیل) بەخشی، کە مامۆستایە لە فاكەڵتی زانست و تەندروستی، هاوکات ئەندامی دەستەی گشتیی سەنتەری زەهاوییە.
وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێزیان، سپاسی زانکۆی كۆیەش دەکەین.