چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی مەشق و راهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولێکی بە پایان گەیاند.

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی مەشق و راهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولی دەرووندرووستیی بۆ ژمارەیەک ڕێنماییکاری پەروەردەیی، بە پایان گەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممە ٤/ ١/ ٢٠٢٤ لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان، سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولی دەرووندرووستیی بە پایان گەیاند، كە بۆ پۆلێك لە ڕێنماییکاری پەروەردەیی كردبوویەوە. شیاوی باسە خولەكە لەلایەن پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئازاد عەلی ئیسماعیل، مامۆستای بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی لە زانکۆی کۆیە، وترایەوە و سێ ڕۆژی خایاند. جێی ئاماژەیە

بەڕێز مامۆستا دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، و بەڕێز مامۆستا سەربەست کریم محمد بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان، ئامادەی مەراسیمی كۆتایی خولەكە و بەخشینی بڕوانامە بە بەشداران بوون، هەردوو بەڕێزان سپاسی سەنتەری زەهاویان كرد و دەستخۆشیی گەرمییان ئاڕاستەی سەنتەری زەهاوی و دكتۆر ئازاد كرد. هەروەها بەڕێزان پ. د. سەباح بەرزنجی، سەرۆكی سەنتەر و د. مەریوان حەمە دەروێش، سەرپەرشتیاری خولەكە و م. هاوژین عومەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەر و كاك یوسف حەمەساڵح ئامادەی مەراسیمەكە بوون.

لای خۆیەوە سەرۆكی سەنتەر سپاسی هەماهەنگیی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان و ماندووبوونی بەڕێز د. ئازاد كرد و هیوای سەركەوتن و كاری باشتر و هەماهەنگیی زیاتر و بەردەوامیی ئەم جۆرە خولانەی خواست. 

لە بەشێكی تری مەراسیمەكەدا قەڵغانی ڕێزلێنانی زەهاوی بەخشرایە هەریەک لە بەڕێزان (بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان و د. ئازاد، مامۆستای خولەكە). پاشان بڕوانامەی بەشدارییکردن بەخشرایە بەشداربووانی خوولەکە.

جێی ئاماژەیە ئامانج لەم خولە بەرزكردنەوەی زیاتری ئاستی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەر بە هەردوو بەڕێوەبەریەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژوای سلێمانییە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply