چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی مەشق و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولی دەرووندرووستیی بۆ ژمارەیەک ڕێنماییکاری پەروەردەیی دەکاتەوە

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی مەشق و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولی دەرووندرووستیی بۆ ژمارەیەک ڕێنماییکاری پەروەردەیی دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٤/١/٢ لە هۆڵی بەڕێوەبەرێتی مەشق و ڕاهێنان، سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی مەشق و ڕاهێنانی پەروەردەی سلێمانی، خولی دەرووندرووستیی بۆ ژمارەیەک ڕێنماییکاری پەروەردەیی دەستی پێکرد. شیاوی باسە خولەكە لەلایەن دکتۆر ئازاد عەلی ئیسماعیل، مامۆستا لە زانکۆی کۆیە لە بەشی دەروونناسیی، دەوترێتەوە، کە سێ ڕۆژ دەخایەنێت. جێی ئاماژەیە

بەڕێز مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، ئامادەی دەستپێكی خولەكە بوو و  سپاسی سەنتەری زەهاوی كرد و دەستخۆشیی گەرمی ئاڕاستەی دكتۆر ئازاد كرد.

ئامانج لەم خولە بەرزكردنەوەی زیاتری ئاستی ڕێنماییکارانی پەروەردەیی سەر بە بەڕێوەبەریەتی پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی سلێمانییە.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply