هەواڵ

سەنتەری زەهاوی ئێوارەپانێڵێكی فیكریی لە پایتەختی ڕۆشنبیریی ساز دەكات

ڕۆژی شەممە، (٢٥ /۱۱ /٢٠٢٣), لە هۆڵی ئوتێل های كریست لە سلێمانی، سەنتەری زەهاوی ئێوارەپانێڵێكی فیكریی بە ناونیشانی «البناء الحضاري والتربوي للأمة/بونیاتنانی ژیاری و پەروەردەی ئوممەت» ڕێكخست.

سەرەتای پانێڵەكە، بەڕێز (پ.د. سەباح بەرزنجی) وتەی بەخێرهێنان و پێشەكییەكی لەسەر تەوەرەكانی پانێڵەكە و ناساندنی توێژەرەكان پێشكەشكرد، پاشان بابەتی سەرەكیی ئێوارەپانێڵەكە پێشكەشكرا، كە دوو تەوەری لەخۆگرتبوو; یەكەمیان بە ناونیشانی (قوانين البناء التربوي وسبل تفعيلها)لەلایەن بەڕێز (د. سەڵاح عەبدولسەمیع عەبدولڕازق)ەوە پێشكەشكرا, کە تێیدا ئاماژەی بە یاسا و پایەكانی بونیاتنانی پەورەردە و درووستكرنی نەوەیەكی تەندرووست و پێشەنگ پاراستنی لە هەڕەشە و ئاڵینگارییە هەنووكەییەكان، دووەمیان بە ناونیشانی (مقومات النهوض الحضاري للأمة) لەلایەن (د. محەمەد جەمال جیبریل)، كە تێیدا ئاماژەی بە پایە و ڕەگەزەكانی هەستانەوەی ئوممەتی ئیسلامی وكرد و تیشكی خستەسەر هۆكارەكانی دواكەوتنی كۆمەڵگەی موسڵمانان.
شیاوی باسە لای خۆیانەوە، بەشداربووانیش بە پرسیار و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply