
سەنتەری زەهاوی سەردانی ڕێكخراوی ژیار دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥/ ١٢/ ٢٠٢٥، شاندێكی سەنتەری زەهاوی، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان پ.د. سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەر و پ.د. دیاری ئەحمەد قەصاب جێگری سەرۆك و م. هاوژین عومەر بەڕێوەبەری تەنفیزیی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی سەنتەر، سەردانێكی دۆستانەیان بۆ ڕێكخراوی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی لە شاری سلێمانی ئەنجام دا.
شیاوی باسە شاندەكە بە گەرمیی لە لایەن سەرۆكی ڕێكخراوەكە، بەڕێز پ.د. خالید محەمەد ساڵح و بەڕێز حاجی ڕزگار ئەندامی پەیوەندییەكان و بەڕێزان پ.د. كامیل شارباژێڕیی و م. یاسین زەنگەنە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕییەوە، لە بارەگای سەرەكیی ڕێخكراوەكە پێشواییان لێ كرا.
لەو دیدار و بەسەرکردنەوەیەدا تاووتوێی كاری ڕێكخراوەیی و هاوكاریی و تەبایی نێوان ڕێكخراوەكان و پێداویستی و هەلومەرجی كار و چالاكییەكانیان كرا.
سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی و ڕێكخراوی ژیار بۆ پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی دوو ڕێكخراوی ناحكومیی ناسیاسیین و خزمەتێكی بەرچاو بە كۆمەڵگەی كوردیی و هزر و گەشەپێدان و بواری پەروەردە و فێرکردن دەكەن.



