هەواڵ

گفتوگۆی توێژینەوەی “خوێندنەوەک بۆ مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی، وەک ئەوەی لە وەرگێڕانە ئینگلیزیەکاندا دەردەکەوێت: کوڵمان بارکس بە نموونە”.

گفتوگۆی توێژینەوەی “خوێندنەوەک بۆ مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی، وەک ئەوەی لە وەرگێڕانە ئینگلیزیەکاندا دەردەکەوێت: کوڵمان بارکس بە نموونە”.

لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەرێز “بنار جەبار مەحمود” بە ناونیشانی “ خوێندنەوەک بۆ مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی، وەک ئەوەی لە وەرگێڕانە ئینگلیزیەکاندا دەردەکەوێت: کوڵمان بارکس بە نموونە” بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ، ۳٠/۸/٢٠٢٣، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز  “بنار جەبار مەحمود”، بە ناونیشانی “خوێندنەوەک بۆ مەولانا جەلالەدینی ڕۆمی، وەک ئەوەی لەوەرگێڕانە ئینگلیزیەکاندا دەردەکەوێت، کوڵمان بارکس بە نموونە” بەڕێوەچوو.

پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.

شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.د سەباح بەرزنجی، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان م.تەحسین حمە سعید شەمسەدین و پ.د سەبور عبدولکریم حەمە کەریم، كە لە هەمانكاتدا سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.

بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە  وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی لە بەڕێز “بنار جەبار محمود” و سەرپەرشتی بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply