چالاكیهەواڵ

سەنتەری زەهاوی سمینارێک سەبارەت بە “ڕۆچوون له گێژاوى ڕووداوەكان و پاراستنى ناسنامه” ساز دەکات

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی سمینارێک بە ناونیشانی (ڕۆچوون له گێژاوى ڕووداوەكان و پاراستنى ناسنامه؛ خويندنەیەکی ڕەخنەیی بۆ كتێبێکی ئيبراهيم سەكران
(الماجريات))، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی- سلێمانی سازدەکات.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ڕێكەوتی ٢/٤/٢٠٢٦ لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی سیمینارێکی لەسەر ڕۆچوون له گێژاوى ڕووداوەكان و پاراستنى ناسنامه؛ خوێندنەوەیەکی ڕەخنەیی بۆ كتێبێکی ئيبراهيم سەكران
(الماجريات)) بۆ بەڕێز د. حەکیم ئەبوبەکر، مامۆستای زانكۆ سازکرد. تێیدا شیكرنەوەیەكی وردی بۆ كتێبەكە كرد و خوێندنەوەیەكی ڕەخنەیی خستەڕوو.
لە بەشێکی تری سیمینارەکەدا باسی لە کاریگەریی سۆشیال میدیا لە زەقكردنەوەی كۆمەڵێك بابەتی ڕۆژانەی كەمبایەخ لە ژیانی تاكەكان و كۆمەڵگە، بە تایبەت گەنجان و لاوان، لە هەمانكاتدا ونكردن و فەرامۆشكردنی بابەتە قووڵ و هزری و گرنگ و دوورمەوداكان، کرد، كە هەموو ئەمانە پێویستیان بە مامەڵەی درووستە بۆ تاكەكان و كۆمەڵگە، بۆ دیاریكردن و نەخشاندنی جێدەست لە ڕێڕەوی ژیانی ژیار و مرۆڤایەتییدا، ئەمەش پلانی ورد و هەمەچەشنە و ئاگایی بەردەوام دەخوازێت.
لە کۆتایی سمینارەکەدا ئامادەبووان بەسەرنج و پێشنیارەکانیان سمینارەکەیان دەوڵەمەند کرد دەستخۆشیان لە سەنتەر كرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply