توێژینەوەهەواڵ

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی، خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان بە پایان گەیاند

سەنتەری زەهاوی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەریەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی،  ڕاوندی یەكەمی خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەیان بە پایان گەیاند.

سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فکریی، بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان، خولی کارامەییەکان و ڕێگاکانی وانەوتنەوەی بۆ کۆمەڵێک مامۆستای ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەراتییەکە لە سلێمانی کردەوە.

خولەکە لە ڕۆژانی ١٥ و ١٦ی ٥ی ٢٠٢٤، لە بەڕێوەبەرێتیی مەشق و ڕاهێنان بۆ ڕاوندی یەكەم بەڕێوە چوو، وانەکانی لەلایەن دکتۆر جەبار ئەحمەد عەبدولڕەحمان و دکتۆر خالید ئیسماعیل مستەفا وترانەوە.

لە کۆتایی خولەکەدا سەرۆکی سەنتەری زەهاوی پرۆفیسۆر دکتۆر سەباح بەرزنجی، بە ئامادەیی م.سەربەست کەریم موحەمەد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، بڕوانامەی بەشداریدارکردنیان بەخشی بە بەشداربووان. لای خۆیەوە  م.سەربەست کەریم موحەمەد بەڕێوەبەری مەشق و ڕاهێنان، سپاسی سەنتەری زەهاوی کرد لەپای ئەوخزمەتە گەورەیە کە بە مامۆستایانی گەیاندووە.

شیاوی باسە خولەكە دوو ڕاوندی دەبێت و مامۆستایانی ڕاهێنەری سنووری بەڕێوەبەرێتییەكە لێی بەهرەمەند دەبن.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply