
سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی خولی پێشکەوتووی (هزر و مەعریفەی ئیسلامیی) بۆ کۆمەڵێک فێرخواز کردەوە.
لە بەرواری ٢٢.٥.٢٠٢٥ بۆ ٢٣.١٠.٢٠٢٥ سەنتەری زەهاوی خولێکی پێشکەوتووی (هزر و مەعریفەی ئیسلامیی) بۆ کۆمەڵێک فێرخواز لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی لەشاری سلێمانی سازكرد.
لە خولەدا هەردوو پڕۆفیسۆر دكتۆر سەباح بەرزنجی و دكتۆر بەختیار نەجمەددین وانەیان تێدا وتۆتەوە کە تێیدا هزر و مەعریفەی ئیسلامی بۆ فێرخوازان وتراوەتەوە و لەو میانەیەدا چل وانە لە هەردوو بواری (فەلسەفەی ئیسلامیی) و (ئوصوولی فیقهـ و مەبەستەکانی شەریعەت) پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لای خۆیانەوە بەشداربووان سوپاسی مامۆستایان و ستافی سەنتەری زەهاوی و بەڕێوەبەری خولەكە بەڕێز (دكتۆر مەریوان حەمەدەروێش)یان كرد و هیوای سەركەوتن بۆ زەهاوی و بەردەوامیی ئەم جۆرە خولانەیان خواست.



