سەنتەری زەھاوی ئێوارەکۆڕی «داهاتووی ململانێی فەلەستین و ئیسرائیل» ساز دەکات
ڕۆژی پێنجشەممە، (۹ /۱۱ /٢٠٢٢), لە هۆڵی سەنتەری دەزگای ڕۆشنبیریی نوری حیکمە لە سلێمانی، سەنتەری زەهاوی ئێوارەكۆڕێكی بە ناونیشانی «داهاتووی ململانێی فەلەستین و ئیسرئیل» ڕێكخست.
شیاوی باسە، پاش وتەی بەخێرهێنان و پێشەكییەك لەسەر باسەكە لەلایەن (پ.د. سەباح بەرزنجی)یەوە، بابەتی سەرەكیی ئێوارە كۆڕەكە لەلایەن (پ.د. ڕەشید عەمارە یاس)ەوە پێشكەشكرا, کە تێیدا ئاماژەی بە مێژووی ململانێ و تێکۆشان و جیهادی گەلی فەلەستینی کرد دژ بە داگیرکەر و تیشکی خستە سەر ئەو خەبات و تێکۆشانەی كە موسڵمانان لەوێ ئەنجامیان داوە و پشتگیری و لە بەرانبەردا پشتیوانیی بەردەوامی وڵاتانی زلهێزی داگیرکەر بۆ ڕژێمی سەهیۆنی، هەروەها وێڕای خستنەڕووی ڕەگوڕیشەی ململانێكە، تیشكی خستە سەر ئێستا و سیناریۆكانی داهاتووی.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هیچ کاتێک ئەو جیهادە کۆتایی نایەت و بەدەوام دەبێت دژی داگیرکەر هەتا ئازادکردنی خاکی مسوڵمانان.
لە بەشێکی تری ئێوارەکۆڕەکەدا بەڕێز (پ.ی.د مەهدی قادر ) بە وردی باسی ئەو بابەتەی لە ئاینەکانی تردا کرد و ئاماژەی بە مێژووی ململانێکە کرد لە ئێستا و ئایندەدا.
شیاوی باسە لای خۆیانەوە، بەشداربووانیش بە پرسیار و تێچێنەکانیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.