هەواڵ
ئەندامێکی سەنتەری زەهاوی بەشداری کۆنگرەیەکی زانستی نێودەوڵەتی لەوڵاتی قەتەر دەکات.
ئه‌ندامێكی سه‌نته‌ری زه‌هاوی له وڵاتی قه‌ته‌ر له كۆنگرەی زانستیی نێودەوڵەتیی (قرا‌ءات في قضایا التجدید والترشید في فكر العلامة یوسف القرضاوي) به‌شداری ده‌كات
به‌ڕێز دكتۆر حسێن محمد ئیبڕاهیم، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی سه‌نته‌ری زه‌هاوی بە توێژینەوەیەك بە ناونیشانی (منهج الشيخ الدكتور يوسف القرضاوي في الفتاوى الشرعية) بەشداریی لە كۆنگرەی زانستیی نێودەوڵەتیی (قرا‌ءات في قضایا التجدید والترشید في فكر العلامة یوسف القرضاوي)دا دەكات. كۆنگرەكە له دۆحه‌ی پایته‌ختی وڵاتی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، لە ١٥-١٨ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٣، تێیدا چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی زانستیی، سه‌باره‌ت به ڕۆڵ و نوێگه‌ری له نوسراو و كه‌له‌پوری زانای ناودار (د. یوسف القرضاوي)دا، پێشكه‌ش ده‌كرێن.