گفتوگۆی توێژینەوەی “ئاڕاستە هاوچەرخەکانی ڕەتکردنەوەی سوننەت: قورئانییەکان بەنموونە” بەڕێوەچوو.
لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (هەستیار شەهاب موحەمەد) بە ناونیشانی “ئاڕاستە هاوچەرخەکانی ڕەتکردنەوەی سوننەت: قورئانییەکان بەنموونە” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ، ۱٠/۱٠/۲٠۲٤، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (هەستیار شەهاب موحەمەد)، بە ناونیشانی “ئاڕاستە هاوچەرخەکانی ڕەتکردنەوەی سوننەت: قورئانییەکان بەنموونە” بەڕێوەچوو.
پاش تاووتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز پ.ی.د ئومێد عوسمان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان پ.ی.د. زانا موحەمەد ئەمین و پ. ی. ئیبراهیم فەتاح قەرەداغی، كە لە هەمانكاتدا ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێز (هەستیار شەهاب موحەمەد) و سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.