سه‌ندوقی ده‌نگدان، پێویستی به ژینگه‌پارێزیه
مافناس: یوسف محه‌مه‌د
ه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كرێت بیشوبهێنین به دایه گه‌وره‌ی ئاده‌میزاده‌كان، كه وه‌كو دایك به‌رده‌وام میهره‌بانه و له به‌خششی خۆی درێغی ناكات به‌رانبه‌ر به نه‌وه‌كانی و هه‌رده‌م ئێمه‌ی مرۆڤی له ئامیز گرتووه به خۆشحاڵی و به‌بێ ماندوبون.
به‌ڵام زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هه‌روه‌ك چۆن سپڵه‌ن به‌رانبه‌ر به چاكه‌ی دایكیان، به هه‌مان شێوه زۆربه‌مان بێڕێزی و بێوه‌فایی ده‌نوێنین به‌رانبه‌ر به دایه‌گه‌وره‌مان _ هه‌ساره‌ی زه‌وی _ به وشیاری یان به‌بێ وشیاری هه‌ندێك له كرده‌وه‌كانمان زیانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ده‌ین له ژینگه‌ی ده‌وروبه‌رمان، له كاتێكدا خودای باڵا ده‌ست داوا له ئێمه‌ی ئاده‌میزاد ده‌كات كه چاكه بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌به‌رمان، وه‌ك چۆن خوای گه‌وره چاكه‌كاره له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كان [وَأَحْسِن كَمَا أَحْسَنَ اللَّهُ إِلَيْكَ ۖ وَلَا تَبْغِ الْفَسَادَ فِي الْأَرْضِ ۖ إِنَّ اللَّهَ لَا يُحِبُّ الْمُفْسِدِينَ ] القصص 77
له هه‌مان كاتدا خوای گه‌وره داوامان لێده‌كات ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێ كوَشش نه‌كه‌ین له‌پێناو بڵاوكردنه‌وه‌ی خراپه و گه‌نده‌ڵی، له‌به‌ر ئه‌وه خودای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێت كه خۆیان سه‌رقاڵكردووه له پێناو ته‌شه‌نه‌كردنی خراپه‌كاری له‌سه‌ر زه‌وی.
ژینگه له ڕووی واتاییه‌وه چه‌مكێكی فراوانه و زۆر شت هه‌ڵده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر باسی لێوه‌ده‌كرێ ژینگه‌ی سروشتی و ژینگه‌ی مرۆڤایه‌تییه، مه‌به‌ستمه كه‌مێك له بازنه كلاسیكی بابه‌ته‌كه بڕۆمه ده‌ره‌وه و تیشك بخه‌مه سه‌ر به‌شێكی زیندوی ژینگه‌ی مرۆڤه‌كان له ڕووی سیاسییه‌وه، چونكه ئه‌و كاره تێكده‌رانه كه ئه‌نجام ده‌درێت به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان به‌رانبه‌ر به ژینگه، له‌لایه‌ن كه‌سانی سیاسییه‌وه زۆر گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارتره به به‌راورد به سوتاندنی باخچه‌یه‌ك یان پیسكردنی ڕوبارێك یان . .. تاد.
بیرمان نه‌چێت هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی و جه‌نگی عێراق و ئێران و دواتر جه‌نگی داگیركردنی كویت كه چه‌ندین كاره‌سات و كاولكاری گه‌وره‌ی به‌دوای خۆی به‌جێهێشت به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ژینگه‌ی سه‌رزه‌وی، زۆربه‌یان له ئه‌نجامی هه‌ڵه و بڕیاڕی سه‌قه‌تی پیاوانی سیاسه‌ته‌وه بوون .
هه‌ر بۆیه پاراستنی سندوقی ده‌نگدان له پێناو ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ هه‌موو تاكێكی ئه‌م نیشتیمانه ئه‌وه ده‌خوازێت به ویژدان و بوێرانه‌وه ڕوو له سه‌ندوقی ده‌نگدان بكه‌ین ، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵبژێرین كه ژینگه‌پارێزن _ به‌مانا فراوانه‌كه‌ی _ و كارده‌كه‌ن له پێناو فه‌راهه‌مهێنانی كوردستانێكی پڕ له ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئاوه‌دانی بۆ هه‌مووان به‌بێ جیاوازی، تا چیدی ژینگه‌ی مرۆڤه‌كان دووباره توشی نه‌هامه‌تی و ده‌رده‌سه‌ری و نانبڕی نه‌بێته‌وه [وَلَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ بَعْدَ إِصْلَاحِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ] الاعراف 56