پارته ئیسلاميیه‌كانی كوردستان و پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌یی

په‌روه‌رده یانی چی؟ توێژه‌ر و په‌روه‌رده‌كاران ئاوا په‌روه‌رده پێناس ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن: Education in general is a form of learning in which the knowledge, skills and habits of a a group of people are transferred from one generation to the next generation through teaching, training or research. واته: په‌روه‌رده شێوازێكی گشتی فێربوونه، كه زانست و توانست و خه‌سڵه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵك به‌هۆیه‌وه له وه‌چه‌یه‌كه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌كی دیكه، له‌ڕێگه‌ی وانه پێ وتنه‌وه و ڕاهێنان و توێژینه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وشه‌یه له بنه‌چه‌دا له وشه‌ی لاتینی (ئیدیۆكاتیسیۆ)ه‌وه هاتوه كه به‌مانای به‌خێوكردن و راهێنان و گه‌وره‌كردن دێت.
په‌روه‌رده‌كاران له‌دنیادا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه په‌روه‌رده و فێركردن بۆ كۆمه‌ڵێك ئامانج و مه‌به‌ست هاتوه كه په‌یوه‌ستن به مرۆڤایه‌تییه‌وه به گشتی، بۆنمونه :نه‌هێشتنی قه‌یرانه مرۆییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی ئابووری تاكه‌كان و وڵاتان و، پاشان نه‌هێشتنی گرفته ته‌ندروستییه‌كان وه‌كو نه‌خۆشیه كوشنده‌كان، هه‌روه‌ها دروستكردنی رۆشنبیری و هۆشیاری خودئاگایی گشتی بۆ مرۆڤ، ئینجا نه‌هێشتنی توندوتیژی و پشێوی رامیاری و كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌مه جگه له دروستكردنی مرۆڤێكی به‌رپرسیار كه بڕوای به لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت. ئه‌و لایه‌نه په‌روه‌رده‌ییه‌ی كه من لێره مه‌به‌ستمه دوو شته: یه‌كه‌م په‌روه‌رده‌ی گشتی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگاكانی په‌روه‌رده و فێركردن. كه زۆربه‌ی جار زاراوه‌ی “كه‌رتی په‌روه‌رده”ی بۆ به‌كاردێت. دووه‌م: په‌روه‌رده‌ی دینی و رۆشنبیری ده‌زگا بانگخوازییه ئیسلامیيه‌كان.
ئێستا ده‌كرێ لێره بچینه سه‌ر پرسیارێكی دیكه كه زۆر گرنگه و ده‌بێ باسی لێوه بكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆچی په‌روه‌رده بۆ پارته ئیسلامیه‌كان گرنگه؟: ئه‌گه‌ر سه‌یری سروشتی پرۆه‌ژی ئیسلامی بكه‌ین ئه‌وا به‌سێنایی ئه‌وه ده‌بینین كه له مه‌بده‌ئی (اقر‌و) -بخوێنه- ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌و مه‌بده‌ئه‌ی كه وه‌كو گڕتێبه‌رده‌ری مه‌شخه‌ڵی كاروانی ئیسلامییه، هه‌موو سیمایه‌كی شارستانیه‌تی ئیسلامی له‌و دروشمه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. كه‌واته گرنگیدان به په‌روه‌ده گرنگیدانه به سه‌ره‌تاییترین و بنه‌چه‌ترین كۆڵه‌گه‌ی پرۆژه‌ی ئیسلامی كه رۆشنبیری و خوێنده‌وارییه، ئاشكراشه كه هه‌تا كۆمه‌ڵگه خوێنده‌وار تر بێ ئه‌وا كار‌و پرۆه‌ژه و هزری ئیسلامیش باشتر ده‌چه‌سپێ و دێته دی. پاشان، په‌روه‌رده په‌یوه‌سته به گۆڕین و چاكسازكردن و دانانی عه‌قڵیه‌ته‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه، په‌یوه‌ندیداره به داڕشتنی هزر و بیركردنه‌وه‌كان، قوتابخانه و په‌روه‌رده وه‌كو كارگه‌یه‌ك وایه كه عه‌قڵی رۆله‌كانی تێدا ساز ده‌كرێن، به‌تایبه‌تیش ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه په‌روه‌رده په‌یوه‌ندیداره به نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه خه‌ونی نوێی هه‌یه، خولیا و توانست و ئامانجی نوێی هه‌یه بۆ دواڕۆژی، بۆیه تۆ وه‌كو پارتی ئیسلامی ئه‌گه‌ر بته‌وێ ببی به به‌شێك له خه‌ون و خولیا‌و پرۆژه‌ی ئه‌و نه‌وه نوێیه چالاك و به برشته، ئه‌وا پێویسته له مه‌ودا و مه‌یدانی په‌روه‌رده‌وه بچیه نێو ژیانیانه‌وه و تێكه‌ڵیان بی. لێره په‌روه‌رده ده‌بێته لینكی گه‌یشتنی پرۆژه‌ی پارته ئیسلامیه‌كان به عه‌قڵی نه‌وه‌ی نوێ و باشتر خۆی له‌نێو هه‌ست ونه‌ست و كێشه‌كانیان داده‌كوتێ. چۆن پارته ئیسلاميیه‌كان كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ن له ده‌وڵه‌تدا؟ ئه‌م پرسیاره و وه‌ڵامه‌كه‌ی، جه‌وهه‌ری ئه‌و ڕێ و شوێن و به‌رنامه‌یه كه پێویسته بیرتیژانی نێو پارته ئیسلامیيه‌كان بیدۆزنه‌وه‌و ده‌ستی پێوه بگرن. ده‌بێ كارنامه‌ی پارته ئیسلاميیه‌كان به‌شێكی هه‌ره زۆری بۆ بواری په‌روه‌رده ته‌رخان بكرێ، ده‌بێ روانینی په‌روه‌رده‌ییان دیار بێ، ئه‌سڵه‌ن هه‌ر له بنه‌چه‌وه چه‌مك و مه‌غزای په‌روه‌رده شی بكرێته‌وه و بخرێته به‌ر باس، نوسین و توێژینه‌وه‌ی له‌م چه‌شنه بكرێته خوو و كاری به‌رده‌وامی كه‌سایه‌تيیه‌كانی نێو ئه‌و پارتانه. پێویسته ئه‌ندام و كادیرانی باڵای ئه‌م پارتانه ئاشنا بن به چه‌مك و پێناسه و بواره و ره‌هه‌نده فره‌لایه‌نه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن. پاشان پێویسته روانین و نه‌خشه‌رێگایه‌كی روونیان هه‌بێ بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده. له‌وه بكۆڵنه‌وه كه ئاریشه و كێشه‌كانی په‌روه‌رده له حاڵی ئێستادا چین، و چۆنیش چاره‌سه‌ر ئه‌كرێن؟!، ئه‌وه‌ش به‌وه ئه‌كرێ كه چه‌ندین سیمینار و نوسین و توێژینه‌وه و ؤركشۆپ و گفتوگۆی كراوه و كۆنفرانسی په‌روه‌رده‌یی له‌لایه‌ن ئه‌و پارتانه‌وه سازبكرێن. به‌كورتی ده‌بێ كادیری په‌روه‌رده‌یی پێشكه‌وتوو ئاماده‌بكرێ.
تا ئێره حاڵه‌تكه تیۆری بوو، پاش ئه‌وه ده‌بێ ئه‌وجار به كرده‌یی بێنه نێو مه‌یدانی په‌روه‌رده‌وه، ئه‌ویش به‌وه ده‌كرێ كه له پۆسته حكومیه‌كاندا پۆست و ئه‌ركی په‌روه‌رده‌یی بگرنه ئه‌ستۆ. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێ زوو وه‌خته پلانێكی تۆكمه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه و دوربین و باشبین فه‌راهه‌م كرابێت بۆ خودی په‌روه‌رده ئه‌وجار پۆستی په‌روه‌رده‌یی بگیرێته ئه‌ستۆ. پاشان گرنگی بدرێت به هه‌بوونی مامۆستا و پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یی له‌ناو حیزب‌دا، تا له‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه به‌شدار بن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پێویسته ژووری په‌روه‌رده‌یی له‌نێو ئه‌و پارته ئیسلامیانه‌دا هه‌بێ، كاری ئه‌و ژووره تاوتوێكردنی كه‌یسه په‌روه‌رده‌ییه‌كانه، باسكردنی روداوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانه، توێژینه‌وه‌ی ئاریشه په‌روه‌رده‌ییه‌كانه، ئاماده‌سازكردنی كادیری په‌روه‌رده‌ییه بۆ پۆسته په‌روه‌رده‌ییه‌كان، پاشان دروستكردنی دیدگه‌یه‌كی ته‌ندروسته بۆ پارت له‌باره‌ی په‌روه‌رده و فێركردنه‌وه. ئێستا ئه‌م ژووره بوونی نییه له‌نێو پارته ئیسلاميیه‌كاندا، یان ئه‌گه‌ر هه‌شبێ له‌چوارچێوه‌ی رێكخراو و ده‌زگا ته‌قلیدیه پیشیه‌ییه‌كانی وابه‌ست به مامۆستایان و قوتابیانه. شتێكی دیكه ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی له نێو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی پارته ئیسلامیيه‌كان كز و ناچالاكه و خوو گرتوه به هه‌ندێ باسوخواسی هه‌والی له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌وه، كه رۆژانه هه‌مولا پێیان ئاشنا ده‌بین. خۆ ئه‌گه‌ر پارته ئیسلامیيه‌كان پرۆژه‌ی هه‌بونی قوتابخانه‌ی ئه‌هلیشیان هه‌بێ كه به ناراسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی و ئاراسته‌یان بكه‌ن، ئه‌وا باشتر پرۆژه‌ی خزمه‌تی په‌روه‌رده‌یی پارته‌كانیان داده‌مه‌زرێ، هه‌روه‌ك چۆن كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌كو (فه‌تحولا گوله‌ن)، كه من لێره باس له نیاز و ته‌وه‌جوهی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناكه‌م، توانی سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه له بواری گلدانه‌وه‌ی قوتابخانه‌كانی توركیا به‌ده‌ستبهێنێت و پرۆه‌ژی ئیسلامی توركیا به په‌روه‌رده بكات. ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی “به په‌روه‌رده‌كردن” ی كاری ئیسلامی كه گوله‌ن زوو وه‌خته پێی هه‌ستا بوو، خۆی له‌خۆیدا زۆر ستراتیژیانه‌یه، چونكه كاركردنی ناراسته‌وخۆیه له‌سه‌ر گه‌نجان و خوێنده‌واران، نمایشكردنی به‌رنامه فیكرییه هه‌نوكه‌ییه‌كانه له قالبێكی په‌روه‌رده‌یی نه‌خشه‌بۆدانراودا، هه‌روه‌ها دروستكردنی كه‌رسته‌ی خاوی نایابه بۆ كار و پرۆژه‌ی ئیسلامی كه چه‌ندین سیاسه‌توان و چالاكانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی به بیر‌و قه‌ناعه‌تێكی ئیسلامی ژیارییه‌وه له قوتابخانه‌كانی ده‌زگای فه‌زاله‌ره‌وه ده‌رچوونه و ئێستاش له شوێنی بڕیاردانی ده‌وله‌َتن! حه‌قی خۆیه‌تی پارته ئیسلامیيه‌كانی ئێمه -وه‌ك میكانیزم نه‌ك ئامانج- سه‌یری گوله‌نیه‌كان بكه‌ن و سوود له‌و شێوه‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئه‌وان وه‌ربگرن. هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێ وڵاتی ئیسلامیش له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌ت له‌و بواره‌دا زۆر پێشكه‌وتوون، وه‌كو مالیزیا و ئه‌نده‌نوسیا كه دیراسه‌كردنیان جێگه‌ی بایه‌خه. تا ئێره من باسی په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نیم كردوه، ئه‌وجار دێمه سه‌ر باسی په‌روه‌رده‌ی ده‌زگا دینییه‌كان و پرۆه‌ژی ئیسلامی له كوردستاندا، چۆن پارته ئیسلامیيه‌كان گرنگی به په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بده‌ن؟ ئه‌م پرسیاره كه زۆر زۆر گرنگه به‌لای منه‌وه، خۆی له قه‌ره‌ی پرسیارێكی دیكه ده‌دات كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌سڵه‌ن خودی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی (وه‌ك چه‌مك) مانای چی ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی خۆی له جوغزی پێ له‌به‌ركردنی كۆمه‌ڵێك ده‌قی دینی (وه‌ك قورئان یان فه‌رمووده) ده‌بینێته‌وه؟ یان ئایا په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بریتیه له خوێندنی وانه فیقهییه‌كان، یان عه‌قیده و بیروباوه‌ر و جه‌ده‌له فیكریه‌كان؟ خۆی له‌خۆیدا ده‌بێ ئێمه بزانین كه جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان “په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی” و “زانیاری ئیسلامی”. ئه‌وه ئه‌و راستییه‌یه كه زۆرێك له په‌روه‌رده‌كاران و به‌رپرسی ریكخراو و ده‌زگا دینیه‌كان له كوردستاندا نایزانن! ده‌شێت كه‌سێك زانیاریه‌كی باشی ئیسلامی هه‌بێ، به‌ڵام په‌روه‌رده‌كراوێكی باشی ئیسلامی نه‌بێ, چۆن؟ ئه‌م شتانه‌ی سه‌ره‌وه: قورئان و ته‌جوید خوێندن و له‌به‌ركردنی قورئان و فه‌رمووده و فیقه و عه‌قیده، زانیاری و چه‌مك و كه‌رسته‌ی په‌روه‌رده‌یین، به‌ڵام خودی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی وه‌كو كۆی گشتی پرۆسه‌كه پێكناهێنن! به‌ڵكو ئه‌وانه ده‌بن به بناغه و ئیدی ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه دیوار و پرد و باڵه‌خانه دروست بكرێ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه قورئان خوێندن ده‌بێ له ئه‌زبه‌ركردنی ده‌قێكه‌وه بگۆردرێت بۆ چه‌مك و تێگه‌یشتن و ڕه‌وشت و تێروانینی قورئانی، فه‌رموده‌كانی خۆشه‌ویست (دروودی خوای لیبیت) نابێ ته‌نها ئامراز و كه‌رسته‌یه‌ك بن بۆ له‌به‌ركردن، به‌ڵكو ده‌بێ وه‌ربگێردرێن بۆ هه‌ندێ دیسپلین و بنه‌مای ژیانی و ژیاری كه هه‌ست و نه‌ست و شعور و بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه بگۆرێت و وابه‌سته‌ی بكات به پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویسته‌وه. وابه‌سته‌ی بكات به‌وه‌ی كه فه‌رموده‌كه مه‌به‌ستیه‌تی بیگه‌یه‌نێت، له‌به‌ركردن و جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان (گه‌رچی كارێكی زۆر پیرۆزه) ئه‌و شته نییه كه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی له‌پێناویدا پیاده‌ئه‌كرێ، به‌ڵكو تێگه‌یشتن و تێرامان و پیاده‌ی كرده‌یی و مه‌فهومی قوڵ و شیكردنه‌وه‌ی زانستی و دروستكردنی كه‌سایه‌تی قورئانی بریتیه له جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆكی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی. له‌به‌رئه‌وه من وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه خه‌ریكن مندالآن فێری قورئان ده‌كه‌ن یان پێیان له‌به‌ر ده‌كه‌ن، له‌و راستییه‌ی سه‌ره‌وه حاڵی نه‌بوونه، بۆیه‌ش له‌شكرێكی زۆر قورئانخوێن و قورئانله‌به‌ر به‌رهه‌مده‌هێنن، به‌ڵام ده‌شبینی كه كۆمه‌ڵگه هێشتا به‌ده‌ست قه‌یران و داروخانه ره‌وشتییه‌كان و تاوانكاری و گه‌نده‌ڵكاریه‌كان ده‌ناڵێنێت، من وای بۆ ده‌چم كه هۆیه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌مانتوانیوه قورئان له ده‌قێك بۆ له‌به‌ركردن بگۆرین بۆ مه‌فهوم و تێراوانینێكی قوڵ بۆ پیاده‌كردن و به‌رجه‌سته‌كردن، كه بێگومان په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی ئه‌وه‌ی دووه‌می ئه‌وێ، پێویستیشی به كات و كار هه‌یه . له‌به‌ر ئه‌وه، یه‌كه‌م ئه‌ركى پارته ئیسلاميیه‌كان ده‌رهه‌ق به ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه دینیه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مه‌فهومه‌ی سه‌ره‌وه راست بكه‌نه‌وه و په‌روه‌رده‌كارانیشی لێ حاڵی بكه‌ن، دووه‌م شت پێناسه‌یه‌كی ته‌ندروستی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بكرێت، كه په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی خۆی به‌ده‌وری چیدا ده‌خولێته‌وه؟ له‌راستیدا، په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی: بریتیه له تێگه‌یاندن و فێركردن و راهێنانی تاكی كۆمه‌ڵگه به‌وه‌ی كه له (بیركردنه‌وه و ره‌فتار و گوفتار) دا مسوڵمان بێ و پابه‌ند بێت به ڕێنماییه‌كانی ئیسلام. كاتێك تۆ دێی ئه‌م مه‌فهومه‌ی سه‌ره‌وه بۆ په‌روه‌رده پیاده ده‌كه‌ی ئه‌وا نیوه‌ی پرۆژه‌ی په‌روه‌رده‌ت هێناوه‌ته‌دی، چونكه به‌وه نه‌خشه‌رێگه‌ت دیار و روون ده‌بێ، كه له‌راستیدا په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بریتییه له، یه‌كه‌م: ڕه‌نگرێژكردنی عه‌قلیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی تاكه‌كان به فیكرێكی ئیسلامیانه‌ی دروست، دوور له زیاده‌ره‌وی و كورتهێنانه‌كان. دووه‌م ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و بیر و هزره له كرده‌وه و ئاكار و ره‌وشته‌كانیدا، وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌لێ (التصرف نتیجه التصور) به پشت به‌ستن به‌م فه‌لسه‌فه‌یه، پێویسته پارته ئیسلاميیه‌كان ده‌زگا و قوتابخانه‌ی په‌روه‌رده‌یی بكه‌نه‌وه، ئاسانكاری و ئاراسته‌كاری بۆ بكه‌ن و خه‌ڵكی پسپۆر و شاره‌زا و لێهاتووی بۆ په‌یدا بكه‌ن. ئه‌و ده‌زگایانه وه‌كو قوتابخانه مه‌ده‌نیه‌كانبه سیستماتیكی به‌ڕێوه‌بچن ، وه پشت به نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای هاوچه‌رخ ببه‌ستن. ئینجا په‌روه‌رده‌كار و مامۆستای ئه‌و ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییانه پێویسته خاوه‌نی بیرێكی ئیسلامی ژیاری و هاوچه‌رخ بێت كه هاوكیشه دنیایی و قیامه‌تیه‌كان پێكه‌وه ببه‌ستێ (دواییش دێمه سه‌ری). به‌وپێیه‌ش كه په‌روه‌رده تایبه‌تمه‌نده به منداڵ و هه‌رزه‌كار، پێویسته جه‌ختی زیاتر له‌سه‌ر بنه‌ما ڕه‌وشتی و ئاكاری و فیكری و گوفتاریه‌كانی ئیسلام بكرێته‌وه كه هه‌لێنجراوی واقیعێكی ژیاری بن، نه‌ك زانیاری و ده‌قی ئیسلامی وشك و ئه‌زبه‌ركراو، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ته‌فاعول بكات له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستی دا و بۆهه‌مشیه له‌نێو ناخ و كه‌سایه‌تیدا بمێنتێه‌وه. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه پێویسته ڕه‌چاوی ته‌مه‌ن و قۆناغی په‌روه‌رده‌كراوان بكرێ، به‌رنامه و مه‌نهه‌جی قۆناغ به قۆناغیان بۆ دیاریبكرێ، وانه‌ی منداڵان توند‌و تیژ‌و ترسێنه‌ر نه‌بن، نه‌رم و دلخۆشكه‌ر و گه‌شبینانه‌بن. هه‌روه‌ها وانه ئیسلامیه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن له‌گه‌ڵ ناسینی خود و گه‌شه‌ی خود و چاكسازی ده‌روونی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش واباشه سود له راهێنه‌رانی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی وه‌بگیرێت، چونكه بنیاتنانی “خود” ێكی به‌هێز له‌ناخی هه‌رزه‌كارێكی مسوڵمان وه‌كو به‌نزینی سه‌یاره وایه بۆ قۆناغه‌كانی دیكه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی. دوای ئه‌وه، میحوه‌ر و میكانیزمی په‌روه‌ده له‌و قوتابخانه دینیانه (كه پارته ئیسلامیه‌كان ده‌بێ ئاراسته‌یان بكه‌ن) نابێت ته‌نها شێوه ته‌ڵقینی بێت، به‌و واتایه‌ی كه ته‌نها (وانه‌پێدان) بێت! به‌ڵكو پێویسته پشت به چالاكی جۆراوجۆر ببه‌سترێ، وه‌كو ئالوگۆری بیرورای یه‌كتری له‌باره‌ی دین و كۆمه‌لگه، پرسیار و وه‌لآمی ئایینی، پێشبركێی رۆشنبیری، گفتوگۆی كراوه، چیرۆك و حه‌كایه‌تی په‌ندئامێز، گفتوگۆی هاورێیانه، سه‌ردانی كۆمه‌لایه‌تی و پرۆه‌ژی مه‌یدانی و كاری ده‌ست و، سه‌ردانی شوێنه ئایینیه‌كان (وه‌ك مزگه‌وت) و شوێنه كه‌لتوریه‌كان (وه‌ك قوتابخانه)، چالاكی ته‌رفیهی و جه‌سته‌یی و ..هتد. به‌كورتی ئه‌و قوتابخانه‌یه وه‌كو كه‌مپێكی فره‌وان ده‌بێ بۆ منداڵ و نه‌وجه‌وانان (بۆ كوران و كچان) كه تێیدا هه‌م به تیۆری وانه‌و مه‌بده‌ئیی ئیسلامی فێرده‌بن، هه‌میش به كرده‌یی رۆژانه مامۆستا ده‌یانبات بۆ شوێنی دیكه و فێری ره‌فتاری مسوڵمانانه‌یان ده‌كات و نیشانیان ده‌دات. كۆتا شت كه ده‌بێ پارته ئیسلامیه‌كان له ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كان گرنگی پێ بده‌ن ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام كۆنفرانسی په‌وره‌ده‌یی فراوان بۆ په‌روه‌رده‌كارانی ئیسلامی بكه‌نه‌وه و تێیدا بانگهێشتی په‌روه‌رده‌كارانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بكرێ كه چۆن ئێمه‌ش سود له ئه‌زمونی ئه‌وان وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها مشتومری چڕ‌وپڕ له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بكرێ و نه‌خشه‌رێگا و پلانی تۆكمه‌ی بۆ دابنرێ. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌میشه له نوێكردنه‌وه‌دا بێت.
دوور مه‌وداكان (ستراتیجیات) ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی چین؟ پارته ئیسلامیه‌كان، ده‌بێ هه‌ندێك خاڵی گشتگیر و هه‌ندێ چوارچێوه‌ی نه‌گۆڕ و دوربینانه دابرێژن بۆ مه‌به‌ست و ره‌هه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی، كه ئایا ده‌یانه‌وێ چ تاكێك بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه بهێننه‌كایه‌وه؟ ئێمه ئه‌مانه‌وێ ئه‌و نه‌وجه‌وان و منداڵانه فێری چی بكرێن و له داهاتودا چیان لێ به‌رهه‌م بێت؟ ئه‌و تاكه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی ئه‌كه‌ی روانین و ره‌وشت و په‌یامی چییه له‌ژیانی دا. من ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌م به كورتی دیاریكردوه كه پوێسته تاكی په‌روه‌رده‌كراو له‌و ده‌زگایانه تێیاندا بێـته دی:
1- هه‌م كوردێكی نیشتیماندۆست بێت و هه‌م مسوڵمانێكی ئاینپه‌روه‌ر بێت.
سەرچاوە:
: – Educational System in Islam, Baqir Sharif Al-qarashi – به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی بۆ نه‌وجه‌وانان، محمد سینه‌مۆكی – پرۆژه‌ی فیكری كاری ئیسلامی، عه‌لی باپیر
– فی النفس والمجتمع، محمد قطب