گفتوگۆی توێژینەوەی “لێكەوتەكانی بانگەشەی تەوژمی فێمێنزم لەسەر ئافرەتی كورد، كچە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە نموونە” بەڕێوەچوو
لە میانەی تاووتوێكردنی توێژینەوەكانی ڕاوندى دووەمی “بەرنامەی هزری ئیسلامیی”، كە سەنتەری زەهاوی بەڕێوەی دەبات، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (مەریوان حامید مستەفا) بە ناونیشانی “لێكەوتەكانی بانگەشەی تەوژمی فێمێنزم لەسەر ئافرەتی كورد، كچە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بەنموونە” بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ سێشەممە ، 4/9/2023، لە هۆڵی سەنتەری زەهاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی لە سلێمانی، گفتوگۆی توێژینەوەی بەڕێز (مەریوان حامید مستەفا)، بە ناونیشانی “لێكەوتەكانی بانگەشەی تەوژمی فێمێنزم لەسەر ئافرەتی كورد، كچە خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی بە نموونە” بەڕێوەچوو.
پاش تاوتوێكردنی تێروتەسەلی لەلایەن لیژنەوە، توێژینەوەكە پەسەند كرا.
شیاوی باسە لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو لە بەڕێز د.هەتاو حمە صاڵح حسين، سەرۆکی لیژنە و هەریەک لە ئەندامان د. دانا فازیل محەمەد و د.بێخاڵ ئەبوبەكر حسێن، كە لە هەمانكاتدا ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوەكە بوو.
بەناوی سەنتەری زەهاوییەوە وێڕای دەستخۆشی لە لیژنەی تاووتوێ، پیرۆزبایی لە بەڕێز (مەریوان حامید مستەفا) و سەرپەرشتیاری بەڕێز دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.