سەنتەری زەهاوی وۆركشۆپی ئایندەناسیی دەكاتەوە
سەنتەری زەهاوی بۆ لێكۆڵینەوەی فیكریی، لە چوارچێوەی گرنگیدانی بە كاری ئایندەیی و پلانی ستراتیژی و ئایندەناسی، وۆركشۆپێك لەبارەی ئایندەناسیی ڕێكدەخات.
ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە ٢ـــ٣ / ٨ / ٢٠٢٣ سەنتەری زەهاوی وۆركشۆپێكی بۆ ئەندامانی دەستەی گشتی و كارگێڕی و هاوكارانی لە هۆڵی تایتانیك لە سلێمانی ڕێكخست، وۆركشۆپەكە لەلایەن بەڕێز دكتۆر عەبدولواحید جەلال نووری بە بەرنامەیەكی تێروتەسەل بەڕێوەبرا و ئامانج لێی داڕشتنی ڕوانگەیەكی دەساڵی و داڕشتنی پلای ورد و ستراتیژی بوو بۆ كار و چالاكییەكانی سەنتەر، وۆركشۆپەكە دوو ڕۆژی خایاند.
لە كۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریی بەخشرایە بەشدابووان.
لای خۆیەوە دكتۆر عەبدولواحید سپاسی گرنگیپێدانی سەنتەری بەم بابەتە هەستیارە كرد، سەرۆك و ئەندامانی سەنتەریش سپاسی بێپایانی بەڕێوەبەری وۆركشۆپەیان كرد و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
شیاوی باسە بەڕێز دكتۆر عەبدولواحید پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە لە زانكۆی جیهانیی ئیسلامیی مالیزیا و شارەزای بواری ئایندەناسی و بەڕێوەبەری سەنتەری ئایندەناسییە لە زانكۆی ناوبراو.