هەواڵ

سەنتەری زەهاوی سەردانی بنكەی پێنجوێن بۆ فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز دەكات

ڕۆژی پێنجشەممە ١/ ٦/ ٢٠٢٣، لەسەر بانگهێشتی بنكەی پێنجوێن بۆ فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز، سەرۆكی سەنتەری زەهاوی و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و دەستەی گشتی و هاریكار، سەردانی بنكەی ناوبراویان كرد لە شاری پێنجوێن.

وێڕای پێشوازیی گەرمی بەرپرسان و ئەندامانی بنكەكە، لە دیدارێكی ئیمانی و دۆستانەدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتیی کۆمەڵایەتی و زانستی، چەند وتەیەك پێشكەشی ئامادەبووان كران، لە نێویاندا ھەریەک لە بەڕێزان پ. د. سەباح بەرزنجی سەرۆكی سەنتەر و پ.ی.د. دیاری ئەحمەد قەساب جێگری سەرۆكی سەنتەر وتەی بەنرخیان پێشكەشی ئامادەبووان كرد، کە تیایدا باسیان لە گرنگیی و پێویستیی ئەو جۆرە ناوەند و بنکانە کرد بۆ خزمەتکردنی قورئانی پیرۆز لەسەر ھەموو ئاستەکان. دواتر جەخت لەسەر كاری هاوبەش و هەماهەنگی و هاریكاریی نێوان سەنتەری زەھاوی و بنکەی پێنجوێن كرایەوە.

لەكۆتایی دیدارەکەشدا بەشداربووان بەگشتی هیوای سەركەوتنی زیاتریان بۆ ستافی ئەو بنكە چالاكە خواست.

شیاوی باسە بنكەی پێنجوێن بۆ فێركردن و لەبەركردنی قورئانی پیرۆز ناوەندێكی كارا و كاریگەری دەڤەری پێنجوێنە و سەدان فێرخواز لە خول و چالاكییەكانیان بەهرەمەند بوون و لە لایەن بنەماڵەی کۆچکردوو (حاجی مەحمود غوڵام ناسراو بە مامە خولەی پێنجوێن) کەسایەتیی دیاری ناوچەکە دروست کراوە و سەرپەرشتیی دەکرێت.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply