
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ /٨/ ٢٠٢٥، سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی، سیمینارێكی زانستیی بە ناونیشانی «خوێندنەوەیەكی قورئانییانە بۆ ڕووداوەكانی سیرەت» بۆ بەڕێز نووسەر و مافناس مامۆستا (بەكر حەمە سدیق) لە ھۆڵی سەنتەری زەهاوی لە سلێمانی ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دید و ڕاڤەیەکی ورد و زانستیی نوێیان بۆ ڕووداوەكانی ژیانی پێغەمبەری مەزن (دروودی خوای لەسەر) خستەڕوو و جەختی لەسەر گرنگیی بە سەنتەركردنی تێڕوانین و گۆشەنیگای قورئانییانە كردەوە بۆ تێگەیشتن لە وێستگە گرنگەكانی سیرەت و باسی لە گرنگیی ئاوڕدانەوە لەو پرسە گرنگە كرد بۆ تەواوكاریی لەگەڵ تێگەیشتن و ڕاڤەكانی تر بۆ سیرەت.
جێی ئاماژەیە بەڕێزیان وەرگێڕی چەند كتێب و توێژینەوەیەكە لەو بوارەدا و بە چڕی بابەتەكەی خستەڕوو و
بەشداربووانیش بە پرسیار و گفتوگۆ و ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد و سوپاسی سەنتەری زەهاوییان كرد و خوازیاری بەردەوامیی ئەم جۆرە چالاكییانە بوون.



