چالاكیهەواڵ

ئێوارە کۆڕێک لەسەر پرسی فرەژنی لە ئیسلامدا

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٠/ ٦/ ٢٠٢١ سەنتەری زەھاوی بۆ لێکۆڵینەوەی فیکریی کۆڕێکی بە ناونیشانی «ڕاڤەیەکی نوێ بۆ پرسی فرەژنی لە شەریعەتی ئیسلامدا» بۆ بەڕێز پڕفیسۆر دکتۆر (فاروق عەبدوڵڵا کەریم) لە ھۆڵی ئوتێل تایتانیک ڕێکخست، تێیدا بەڕێزیان دیدو ڕاڤەیەکی قووڵ و ورد و نوێی بۆ بابەتەکە خستەڕوو و جەختی لەسەر ناوازەیی ئایەتەکانی قورئان و دیدی ئیسلامیی لەوبارەیەوە کردەوە، کە بە جێبەجێکردنیان وەکو خۆی گرفتەکان کەمترو کۆمەڵگەش ئاسوودتر دەبێت و بەرژەوەندیی پیاوو ئافرەت دێتەدی، ئەو بڕوای وابوو کە وشەی (الیتامی) لە ئایەتی (3) ی سورەتی النساء مەبەست لێی ئەو ئافرەتانەن کە پیاویان نییە، نەک منداڵی بێباوک و، ئەو ڕاڤە نوێیەی بە بەڵگە پشتڕاست کردەوە.

شیاوی باسە بەشداربووانیش بە پرسیارو گفتوگۆو ھاتنەناوەوەکانیان باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

سەنتەری زەھاوی

بابەتەكانی نوسەر

Leave a Reply